ژیان وسه‌رده‌مى زێرِینى(عومه‌رى كورِى عه‌بدول عه‌زیز
10/10/2010 

ئاماده‌كردنى:فرمان محمود

 مێژووى پێش جىَ نشین:
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ له‌ پاش خه‌لیفه‌ى ئه‌مه‌وى (سلێمانى كورِى عبدول الملیك) بوو به‌جىَ نشین,واته‌ هه‌شته‌مین خه‌لیفه‌ ى ئه‌مه‌وى بووه‌ له‌ پاش هه‌ریه‌ك له‌خه‌لیفه‌كان (معاویه‌ى كورى ئه‌بو سوفیان, یزیدى كورى معاویه‌ وه‌ معاویه‌ى كورِى یه‌زیدو عبدول مه‌لیكى كورِى مه‌رِوان ووه‌لیدى كورِى عبدولمه‌لیك له‌ پاشدا سلیمانى كورِى عبدول مه‌لیك وه‌له‌ پاشدا ئه‌م پێشه‌وایه‌ هاته‌ ده‌سته‌ڵات, (عومه‌رى كورِى عه‌بدول عزیزى كورِى مه‌روان) ئاموَزاى (سلێمان)و برازاى (عبدول مه‌لیك) ده‌كات ,بون به‌جىَ نشینى (عومه‌ر) به‌نسبه‌ت كورِه‌كانى ( عه‌بدول مه‌لیك) ه‌وه‌ شتێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو بوو,(عومه‌ر) له‌سه‌رده‌مى (سلیمان) دا وه‌زیر بوه‌.
ئیبن سیرین ده‌ڵێت : رِه‌حمه‌تى خودا له‌ (سلێمان) بێت به‌زیندوو كردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان له‌كاتى خوَیدا ده‌ستى به‌خه‌لافه‌ت كردوه‌ وه‌ كوَتاى ژیانى هێنا به‌دانانى خه‌لیفه‌ (عومه‌ر) به‌جىَ نشینى,
(عبدالرحمن كورى حسن الكنانى) ده‌ڵێت: (سلێمان كاتێك نه‌خوَش كه‌وت به‌ (رجائى كورِى حیوه‌)ى ووتوه‌ ئایه‌ ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ بده‌ین به‌كىَ دواى من؟ ئایه‌ كورِه‌كه‌م بكه‌م؟ (رجاْ ) ووتى: كورِه‌كه‌ت لێره‌ نى یه‌, (سلیمان) وتى ئه‌ى كورِه‌كه‌ى ترم ؟(رجاْ ) ووتى منداله‌,سلیمان وتى توَده‌ڵىَ ى چى ؟وتى (عومه‌رى كورى عبدول عه‌زیز) بكه‌ به‌ جێگر (سلێمان) ووتى : ئه‌ترسم براكه‌م رِازى نه‌بێت له‌پاشدا(رجاْ) پىًى ووت: عومه‌ر بكه‌ دواى ئه‌و بیده‌به‌ (یزیدى كورِى عبدول مه‌لیك),(ر جاْ) ده‌ڵێت له‌ پاش گه‌رِانه‌وه‌م گه‌شتم به‌هه‌ریه‌ك له‌ (هشام) ى كورِى عه‌بدول مه‌لیك وه‌ له‌پاش ئه‌ویش گه‌شتم به‌عومه‌رى كورى عبدول عه‌زیز) ده‌ڵێت عومه‌ر پىَى ووتم ئه‌ ى (رجاْ) من شتێكى گه‌وره‌ چوَته‌ ناو دڵم له‌و پیاوه‌ مه‌به‌ستى له‌ (سلێَمان)ه‌ ( ئه‌ترسم ئه‌و كارو باره‌ى سپاردبىَ به‌من ,وه‌ من نه‌توانم هه‌ستم پىَ ى,پێم بڵىَ ئه‌گه‌ر وایه‌ تا هه‌ناسه‌یه‌ك ماوه‌ له‌ ژیانم دا با رِاكه‌م و خوَم له‌م به‌رپرسیارێته‌ رِزگار بكه‌م ) (رجاْ ) ده‌ڵىَ: ووتم پاك و بىَ گه‌ردى بوَ خودا, ئه‌میرى مسوڵمان كارێكى لاى من شاردوَته‌وه‌ (مه‌به‌ستى له‌وه‌سیه‌ته‌كه‌یه‌) من چوَن ده‌بێت ئاشكراى بكه‌م.پاش ئه‌وه‌ى (سلیمان) مرد له‌ ساڵى (99) كوچى دا له‌ 10 ى سه‌فه‌رى رِوَژى هه‌ینى, نووسراوه‌ كه‌یان كرده‌وه‌ تێیدا نوسرابوو ئه‌م جىَ نشینه‌ بوَ عومه‌رى كورِى عبدول عزیز.هه‌موو كورِانى (عبدول مه‌لیك) ده‌م و چاویان تێك چوو , به‌ڵام گوىَ یان لىَ بوو وترا بو پاشان بوَ(یزیدى كورِى عبدول مه‌ لیك) له‌پاشدا هاتن بوَ لاى (عومه‌ر ) خه‌لافه‌تى ته‌سلیم كرا, له‌پاشدا عومه‌ر نه‌ یتوانى هه‌ڵسێته‌وه‌ هه‌تا دوو كه‌س چونه‌ ژێر باڵیان وبردیانه‌وه‌ سه‌ر وتارگه‌كه‌و دانیشت و زوَر قسه‌ى نه‌کرد,(رجاْ ) به‌خه‌ڵكه‌كه‌ى ووت بوَ هه‌ڵناسن به‌یعه‌ت بده‌ن به‌ئه‌میرى برِواداران , ,به‌یعه‌تیان پێدا, ئه‌ویش ده‌ستى درێژ كردو هه‌ڵساو سوپاس وستایشى په‌روه‌ردگارى كرد,ووتى: ئه‌ى خه‌ڵكى نه‌ من دادوه‌ر نیم به‌ڵام جىَ به‌جىَ كه‌رى فه‌رمانم,من دا هێنه‌ر نیم به‌ڵام شوێن كه‌وته‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ به‌گوێیان كردم ئه‌وه‌ من والیتانم ,ئه‌گه‌رنا ئه‌وا من والى نینم پاشان دا به‌زى و هه‌ڵگرى ته‌ خته‌ سواره‌كان لىَى نزیك بونه‌وه‌ و هاتن بوَلاى عومه‌ر ,عومه‌ر وتى ئه‌مه‌ چى یه‌؟ ووتیان ئه‌وه‌ جێگه‌ سواربوونى خه‌لیفه‌يه‌,ووتى من پێویستم پىَى نى یه‌ وڵاخه‌كه‌ى خوَمم بده‌نىَ وه‌ گه‌رِایه‌وه‌ بوَماڵه‌وه‌,له‌ پاشدا نووسراوى نووسى بوَهه‌موو كارگوزاره‌كان.
(ئه‌وناودارانه‌ى له‌ سه‌ رده‌ مى (سلێمان)دا مردون ئه‌مانه‌ن :حه‌سه‌ن كورِى حسێن كورِى على كورِى ئه‌ بى تالیب,قیس كورِى حازم,عبد الرحمانى كورِى ئه‌ سوه‌ دى نه‌ خه‌فی.هى تر.
سه‌ره‌ تاى ژیانى:
ئه‌و یه‌ كێكه‌ له‌ باشترین سه‌ ركرده‌و بێشه‌ واكانى سه‌ رده‌مى خه‌ لافه‌ تى (ئه‌ مه‌وى)و, نمونه‌ى سه‌ ركرده‌و پێشه‌ واى دادوه‌ره‌ له‌ مێژوى ئیسلام و مروَڤایه‌ تى دا,له‌ لایه‌ ن هه‌ ندێك مێژوونوس و پیاو چاكانه‌وه‌ به‌ پێنجه‌ مین خه‌ لیفه‌ ى رِاشیدین ئه‌ ژمار ده‌ كرێت دواى چوار هاوه‌ ڵه‌كه‌,باوكى حه‌ فێ بووه‌
(سوفیانى سه‌ ورى) ده‌ ڵێ:خه‌ لیفه‌ پێنجن ئه‌ بو بكر و عومه‌ رو عوسمان و عه‌لى و عومه‌ رى كورِى عه‌ بدول عه‌ زیز)
ئه‌ بوداود له‌ (سنن) دا هێناویه‌ تى ده‌ فه‌ رموێت(عومه‌ ر له‌ (حلوان) له‌ دایك بووه‌,شارێكه‌ له‌ میسر باوكى له‌ وىَ ئه‌ میر بووه‌ له‌ ساڵى 61 ى كوَچى یان 63 ى كوَچى به‌رامبه‌ ر به‌ ساڵى(717 بو 720 ى زاینى , له‌ دایك بووه‌, دا یكى ناوى (عاێم) بووه‌ كه‌ له‌ كورِێكى عومه‌ رى كورِى خه‌ تتاب) بووه‌ (ره‌ زاى خوداى له‌ سه‌ ربێت. ده‌ گێرنه‌وه‌ (عاصم) به‌ ده‌ مو چاویه‌ وه‌ شكاویه‌ ك هه‌بوه‌ كه‌ وڵاخ لىَ ى دابوو به‌ منداڵى,باوكى (عاصم) واته‌ كورِه‌ كه‌ ى عومه‌ رى كورِى خه‌ تاب خوێنه‌ كه‌ ى كچه‌ كه‌ ى ده‌ سرِى,پىَ ى وتوه‌ ئه‌ گه‌ رتوَشكاوه‌ كه‌ ى (بنى ئومیه‌ بیت واته‌ ئه‌مه‌وى بیت ئه‌وه‌ خوَش به‌ خت ده‌ بیت,
عومه‌ رى كورِى خه‌ تتاب) رِه‌ زاى خوداى لىَ بێت فه‌ رموویه‌ تى: له‌ منداڵانى من پیاوێك ده‌ بێت ده‌ مو چاوى شكاندنێكى تێدایه‌ ,هه‌موو زه‌وى پرده‌ كات له‌ دادوه‌رى,ترمزى له‌ مێژوه‌ كه‌ یدا باسى ده‌ كات ده‌ ڵێت گومانه‌ كانى باوانى رِاست ده‌ رچوو.
ئه‌و قور ئانى هه‌ ر به‌ منداڵى كوَكردوَته‌وه‌ باوكى ناردویه‌ تى بوَ (مه‌ دینه‌) تافێرى ئه‌ ده‌ ب و رِه‌وشت بێت پاش مردنى باو كى خوَى, (عه‌ بدول مه‌ لیك) داواى كرد بێت بوَ دیمه‌ شق,وه‌ كچه‌ كه‌ ى خوَى پىَ دا كه‌ ناوى (فاتیمه‌ ) بوو,ئه‌و پێش خه‌ لافه‌ تى چاكه‌ خوازبوه‌ به‌ ڵام زیاده‌ رِوَى له‌ بواره‌ كاندا ده‌ كرد وه‌ ك خوَراك و پوَشاك.ته‌ نها ده‌ توانرا له‌ و رِوه‌وه‌ عه‌ یبى لىَ بگیرێت.
(مزات كورِى سائیب) ده‌ ڵىَ عومه‌ ووتى به‌ (فاتمه‌) ى خێزانى:كه‌ هه‌موو ئه‌و ئالتون و زیوانه‌ ى پێوه‌ یه‌ تى بیگه‌رِێنێته‌وه‌ بوَ خانه‌ى داراى مسوڵمانان(بیت المال) وه‌ گه‌ رنا من و توَو ئه‌و ئاڵنتونانه‌ له‌ یه‌ كماندا نامانگرێته‌وه‌,یان من یان ئاڵتون و زیوه‌ كان,فاتمه‌ ووتى:نامن ته‌ نها توَم ده‌وىَ,فه‌ رمانى دا هه‌موویان برده‌وه‌ بوَ (بیت المال) پاش مردنى عومه‌ ر كه‌ (یزید بوو به‌ خه‌ لیفه‌ ووتى:ئه‌گه‌ ر ئه‌ته‌وىَ ئه‌ یگه‌ رِێنمه‌وه‌ بوَت له‌ خانه‌ ى دالارایى؟ فاتمه‌ وتى:نا سوێند به‌ خوانامه‌وێت,چونكه‌ من له‌ ژیانى عومه‌ردا خوَشیم لىَ ى نه‌ دى بادواى عومه‌ریش لىَ ى نه‌ بینم.




هه‌ ندێك له‌ وته‌ ى زانایان و پیاوانى سه‌ رده‌مى خوَى كه‌ باس له‌ چاكى و داد وه‌رى (عومه‌ر) ده‌ كه‌ ن:
(ئیبراهیم السكونى) ده‌ ڵىَ: عومه‌ر ووتى: دروَم نه‌ كردووه‌ له‌ و رِوَژه‌ ى كه‌ زانیومه‌ دروَ رِه‌ شیه‌ به‌ سه‌ ر خاوه‌ نه‌كه‌ یه‌وه‌.
(وهب كورِى منبه‌) ده‌ ڵىَ: ئه‌ گه‌ ر له‌ م گه‌ ل و سه‌ رده‌مه‌ دا دا(مهدى ) هه‌ بىَ (عومه‌رى كورِى عبدالعزیز)ه‌
پرسیاركرا له‌ (محمدى كورِى عه‌ لى كورِى حسین) له‌ باره‌ ى عومه‌ره‌وه‌,فه‌رمووى ئه‌و پیاو چاكى نه‌وه‌كانى (بنى ئومیه‌) یه‌ له‌ رِوَژى دوایى دا خوَى ته‌نها گه‌ لێكه‌.
له‌ (حماد)ه‌وه‌ ده‌ یگێرِنه‌وه‌ ده‌ڵێت:عومه‌ ر كاتێك بوو به‌ خه‌ لیفه‌ گریاو وتى:ئه‌ ى باوكى فڵان ئه‌ تر سم له‌ سه‌ رم ؟حماد ووتى: خوَشه‌ ویستیت بوَ پاره‌ چوَنه‌؟عومه‌ ر فه‌رمووى خوَشم ناوێت ,وتى ده‌ ى مه‌ ترسه‌ خواى گه‌وره‌ یارمه‌ تیت ده‌ دات.
(عبد العزیزى كورِى عومه‌ رى كورِى عه‌ بدالعزیز)ده‌ ڵىَ: (ئه‌ بو جه‌ عفه‌رى منێور) پىَ ى ووتم:پاره‌و موڵكى باوكت چوَن بوو كاتىَ بوو به‌ خه‌ لیفه‌؟ ووتم چل هه‌ زار دینار؟ووتى ئه‌ ى كاتىَ كوَچى كرد؟ووتم :چوار سه‌ د دیناروه‌ ئه‌ گه‌ بمایایه‌ ته‌وه‌ له‌ ژیان له‌ وه‌ ش كه‌ مترى ده‌ كرد.
(ئه‌ بو ئومیه‌ خه‌ سى) كه‌ خزمه‌ تكارى عومه‌ر بووه‌ ده‌ ڵىَ:چومه‌ لاى خێزانى عومه‌ ر رِوَژێك,كه‌ هه‌موو رِوَژێك نیسكى ده‌ داینىَ ووتم پىَ ى:بوَهه‌موو رِوَژێك نیسك بخوَین؟ووتى ئه‌وه‌ خواردنى گه‌وره‌ت ئه‌میرى باوه‌رِدارانیشه‌.
(مسلمه‌ ى كورِى عبدالله‌) ده‌ ڵىَ: چومه‌ لاى عومه‌ ر كاتىَ كه‌ نه‌ خوَش بوو له‌ سه‌ر جێگه‌,وه‌ جلێكى چڵكنى له‌ به‌ر دابوو,ووتم به‌ فاتیمه‌ى خێزانى ئه‌وه‌ بوَكراسه‌ كه‌ ى بوَ ناشوَى؟ووتى سوێند به‌ خوا ته‌نها ئه‌و كراسه‌ى هه‌ یه‌.
(عون كورِى معومه‌ر ) ده‌ ڵىَ: عومه‌ ر چوو بوَ لاى خێزانى پىَ ى ووت: ئه‌وه‌ درهه‌ مێكت لانى یه‌ بیده‌ یت به‌ ترىَ خێزانى ووتى: نه‌ خێر. ووتى :باشه‌ توَ گه‌وره‌ ى باوه‌ رِ دارانیت ناتوانیت درهه‌مێك بده‌ یت به‌ ترىَ؟ووتى ئه‌وه‌ ئاسنتره‌ له‌ كوَت وزنجیرى به‌ یانیانى جه‌ هه‌ نه‌م.
(عومه‌ رى كورِى ئه‌ سید) ده‌ ڵىَ: سوێند به‌ خوا عومه‌ ر نه‌ مرد هه‌ تا پیاو ئه‌ هات به‌ سه‌ روه‌ تێكى زوَره‌وه‌ پاره‌ى ده‌ دانىَ و ئه‌ یووت: ئه‌ رىَ بزانن هه‌ ژار ماوه‌ پىَ ى بده‌ ن عومه‌ ر هه‌ موو كه‌ سیبَكى ده‌وڵه‌ مه‌ ند كردبوو.
(ئه‌ زهر)ده‌ ڵىَ: عومه‌ رم بینى ووتارى ده‌ دا بوَ خه‌ ڵك كراسێكى پینه‌ كراوى له‌ به‌ ردا بوو.
(مكحول ده‌ ڵىَ: ئه‌ گه‌ ر سوێند بخوَم رِاست ده‌ كه‌ م كه‌ سم نه‌ دیوه‌ وه‌ ك عومه‌ ر دونیانه‌ویست و له‌ خواترس بێت.
(عه‌ تا ) ده‌ ڵىَ: شه‌وانه‌ عومه‌ ر قوتابى یه‌ كانى كوَده‌ كرده‌وه‌و باسى یادى مردن و رِوَژى دوایى ده‌ كرد,پاشان ده‌ گریا,هه‌روه‌ك له‌ به‌ رده‌میا مردویه‌ ك هه‌ بىَ.
(حكم كورِى عومه‌ ر ) ده‌ ڵىَ:بوَخه‌ لیفه‌ 300 پاسه‌وان و300 شورته‌ هه‌ بووه‌,عومه‌ر ووتى به‌پاسه‌وانه‌ كان من ئه‌م بژێویه‌م پىَ نادرێت,هه‌ ركه‌ س ده‌ مێنێته‌وه‌10 دینارى ده‌ ده‌ ینىَ,وه‌ هه‌ ر كه‌ س نایه‌وێت بابرِواته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.ئایه‌ ئێوه‌ ده‌ بنه‌ رِێگرى قه‌ ده‌رم و پاسه‌وانى ئه‌ جه‌ لم.
(عومه‌رى كورِى مهاجر) ده‌ لىَ: عومه‌ر موَمێكى داده‌ گیرسان هى ده‌ وڵه‌ ت,هه‌ تا پێداویستیه‌ كى مسولمان مابوو,كارى پىَده‌ كرد,كه‌ كاریان نه‌ مایه‌ ده‌ یكوژانده‌وه‌و موَمه‌ كه‌ ى خوَى داده‌ گیرساند.
( حسن القصاب ) ده‌ ڵىَ: ده‌ مبینى كه‌ گورگ و مه‌ رِ پێكه‌وه‌ بوون له‌ لادىَ له‌ سه‌ رده‌ مى (عومه‌ رى كورِى عه‌ بدول عزیزدا)ووتم پاك و بىَ گه‌ ردى بوَ خودا چوَن زیانیان پىَ ناگه‌ یه‌ نىَ شوانه‌ كه‌ ووتى: كاتىَ كه‌ سه‌ ر چاك بوو ئه‌وا جه‌ سته‌ زیانى پىَ ناگات.
(مالیكى كورِى دینار) ده‌ لىَ: كاتىَ عومه‌ ر بوو به‌ جىَ نشین,شوانه‌ كان ده‌ یان ووت:ئه‌وه‌ كىَ بووه‌ به‌ خه‌ لیفه‌ ى خه‌ ڵك؟ كه‌ هوَكارى داد وه‌ ریه‌ كه‌ ى ناهێڵێت گورگ مه‌ رِه‌ كان بخوات.
(موسى كورِى ئه‌ عین) ده‌ ڵىَ :ئێمه‌ له‌( كرمان) له‌ سه‌ رده‌ مى خه‌ لافه‌ تى عومه‌ ردا مه‌ رِو بزنمانى ده‌ له‌ وه‌رِاند گورگ له‌ گه‌ ڵیان بوو له‌ یه‌ ك جێگادا,به‌ ڵام له‌ پرِ شه‌ وێك مه‌ رِێكى فرِاند, ووتم ئه‌ بىَ ئه‌و پیاوه‌ چاكه‌ نه‌ مابێت وا گورگ مه‌رِ ده‌ خوات,پاشان بوَمان ده‌ ركه‌وت ئه‌و شه‌وه‌ بوو كه‌ عومه‌ ر مردوه‌.

كوَتاى ژیان و وه‌ فاتى :
عومه‌ ر وه‌ فاتى كرد له‌ (دیر سیمعان) له‌ كارگوزارى (حمس) له‌ 20 ى رِه‌ جه‌ بى ساڵى (101 ى كوَچى) له‌ ته‌مه‌ نى 39 ساڵى و 6 مانگ,واته‌ به‌ لاوى مردوه‌, مه‌ رگى به‌ ژه‌ هر بووه‌,
(میمونى كورِى سهران ده‌ ڵێت: زاناكان له‌ گه‌ ڵ عومه‌ رد وه‌ ك قوتابى بون, له‌ ساڵى 99 ى كوَچى به‌ یعه‌ تى پێدراو ماوه‌ ى ده‌ سته‌ لاتى (دووساڵ و پێنج مانگ) بوو وه‌ ك ئه‌ بو به‌ كر.
(مجاهد) ده‌ ڵێ: عومه‌ ر كه‌ له‌ جێگادابوو پىَ ى وتم خه‌ ڵكى له‌ باره‌ ى منه‌وه‌ چى ده‌ ڵێن,وتم ده‌ ڵێن سیحرى لىَ كراوه‌,وتى من سیحرم لىَ نه‌ كراوه‌ به‌ ڵام ده‌ زانم خواردنه‌وه‌یه‌ كم پىَ دراوه‌,ئینجا خزمه‌ ت گوزره‌ كه‌ ى بانگ كردوو وتى ئه‌ ى تیاچوو چى واى لىَ كردیت كه‌ زه‌ هر بكه‌ یته‌ ناو خواردنه‌كه‌مه‌وه‌,وتى هه‌ زار دیناره‌ كه‌ كه‌ ده‌ م ده‌ نىَ و پاشان ئازادم ده‌ كه‌ ن,پاشان عومه‌ ر هه‌ زار دیناره‌ كه‌ ى دوَزیه‌وه‌ خسته‌ خانه‌ ى دارایى باوه‌ رِداران و وتى برَوَ بوَ جێگایه‌ ك كه‌ س نه‌ ت بینىَ.
(عبید كورِى حسان) ده‌ ڵىَ:كاتىَ عومه‌ ر كه‌وته‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگ وتى برَوَنه‌ ده‌ ره‌وه‌ لام (مسلمه‌و فاتیمه‌) له‌ سه‌ رلاى ده‌ رگاكه‌ دانیشتن و گوێیان لىَ بوو ده‌ یوت: مرحبا له‌ و ده‌ م و چاوانه‌ كه‌ ده‌ م و چاوى مروَڤ و جنوَكه‌ نین, پاشان وتى (تلك دار الاخیره‌) ئایه‌ تى قێێ,پاشان بێده‌ نگ بوو كه‌ چونه‌ سه‌ ریان دیتیان گیانى سپاردوه‌.
(خلد ربیعى ده‌ ڵىَ):ئێمه‌ دیومانه‌ له‌ (التورات)دا كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌ گرین بوَ(عمربن عبد العزیز) چل به‌ یانى.
له‌ سه‌رده‌ مى (عمر بن عبدالعزیز) دا ئه‌ م ناودارانه‌ مردون:ئه‌ بوئومامه‌,سعد كورِى سهل كورِى حنیف,خارجه‌ كورِى زه‌ یدى كورِى سابت,سالم كورِى ئه‌ بى جعد,ئه‌ بو عوسمان نهدى,وشهر كورِى حوشب شامی,حنش كورِى عبدالله عیساى كورِى ته‌ لحه‌ ى كورِى عبدالله‌ ى قورِه‌ یشى.كه‌ یه‌ كێك بوه‌ له‌ پیاوه‌ زاناو گه‌وره‌ كانى قورِه‌یش.
له‌ پاش (عومه‌ ر ) ده‌ سته‌ڵات چوه‌ ده‌ ستى (یه‌زیدى كورِى عه‌ بدول مه‌ لیك,له‌ سه‌ ر په‌ یمانى (سوله‌ یمان) ى براى,(عومه‌ ر) نووسى بوَ یه‌ زید له‌ كاتى سه‌ ره‌ مه‌ رگدا پىَ ى وت سه‌ لامت له‌ سه‌ ربىَ ..تاكوَتاى پىَى وت توَ واده‌ بینم وه‌ ك منى واته‌ توَش وه‌ ك من زوده‌ مریت. خودا به‌ سه‌ بوَگه‌لى محمد(درودى خوداى لىَ بێت) توَ ش دونیا جىَ ده‌ هێڵى بوَ كه‌ سىَ كه‌ سوپاست ناكات.له‌ پاش خوَى چل رِوَژ به‌ شێوه‌ ى ژیانى عومه‌ ر چوو پاشان داى به‌ لادا,له‌ پاشدا هشامى كورِى عه‌بدول مه‌ لیك ده‌ سته‌ ڵاتى گرته‌ ده‌ ست.
سه‌ر چاوه‌: كتێبى مێژووى خه‌ لیفه‌ كانى ئیسلام ـ رِاشیدین ـ ئه‌مه‌وى ـ عه‌ باسى:نوسینى ـ ئیمام جه‌ لاله‌ دینى سیوتى,وه‌ ر گێرانى بوَزمانى كوردى:نێردین عبد الرحمن قادرـ ساڵى 2010 (لا150 بوَ 163)