بابەتی نوێ
بابەتی نوێ
هونەری ئامۆژگاری کردن
30/11/2012
/ ژماره‌ی سه‌ردان: 122 جاره/
دیار عوسمان
دەگێرنەوە کە ئیمامی حەسەن و حوسەین بەلای پیاوێکی بەساڵاچوو دا چون کە دەستونوێژی دەگرت بەڵام بە ناتەواوی، ئیتیفاقیان کرد پێکەوە کە ئامۆژگاری بکەن و فێری بکەن چۆن دەستونوێژی بگرێت وە پێیان باش نەبوو راستەوخۆ هەڵەکانی بۆ راست بکەنەوە چوون لە تەنیشتی دانیشتن و پێیان فەرموو: ئەی مامە، سەیرکە کامەمان دەستونوێژ باشتر دەگرین ئینجا هەر یەکیان دەستونوێژیان گرت پیاوەکە دیتی کە زۆر بە چاکی دەستونوێژ هەڵدەگرن ئینجا زانی کە ئەوە بەچاکی نایگرێت، ئیتر بەم شێوەیە مامەی بەساڵاچویان فێری دەستنوێژکرد بێ ئەوەی هەستی بریندار بکەن یان دڵی گەرد بگرێت
.
ئامۆژگاری کۆڵەکەیەکە لە کۆڵەکەکانی ئیسلام، خوای گەورە دەفەرموێت: {والعصر. إن الإنسان لفي خسر. إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر} [العصر]. واتە: ( 1 ) سوێند به زه‌مانه، سوێند به‌کاتی عه‌سر. ( 2 ) به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه. ( 3 ) بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (الدين النصيحة). قالوا: لمن يا رسول الله؟ قال: (لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم) [متفق عليه]. وعن جرير بن عبد الله -رضي الله عنه- قال: بايعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم على إقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، والنصح لكل مسلم . [متفق عليه]. (ئاین دڵسۆزی و ئامۆژگارییه) وتمان: بۆ كێ؟ فه‌رمووی: (بۆ خوا ، بۆ قورئانه‌كه‌ی، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، بۆ پێشه‌وا و تێكڕای موسڵمانانیش) متفق علیه. لە جەریری کوڕی عەبدوڵا (ڕەزای خوای لێ بێت)(جریر) کە فەرموی
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟