لایه‌نى پارێزكارى و قایمكارى له ژیانى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى (صلى الله عليه وسلم)
لایه‌نى پارێزكارى و قایمكارى له ژیانى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى (صلى الله عليه وسلم)
ئاماده‌كردنى: پ . گ
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمــد لله والصلاة والسلام على رسوالله وعلى آله و صحبه ومن ولاه ... وبعد:
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین گوزه‌رێكى خێرا به چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ژیانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین و له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و شێواز‌و هۆكاره ئه‌منیانه‌ى كه له‌میانه‌ى هه‌نگاوه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كاندا ڕه‌چاویكردوون نیشان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین پێبه‌پێى ئه‌و پێشه‌وا به‌رێزه‌مان له كارى ئیسلامیماندا هه‌نگاو بنێین و له‌پێناو پاراستنى كار‌و زامنكردنى ئامانجه‌كانمان لایه‌نى پارێزكارى و قایمكاریمان زیاتر‌و باشتر تۆكمه‌تر بكه‌ین .
ماڵى ئه‌ڕقه‌مى كوڕى ئه‌ڕقه‌م:
له كاتێكدا ژماره‌ى موسوڵمانان زیادى كردوو گه‌یشته سى كه‌س ئیدى كۆكردنه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌جێیه‌كدا به‌مه‌به‌ستى حاڵیكردن و تێگه‌یاندنیان كارێكى پێویست بوو، هه‌ر بۆیه ماڵى ئه‌رقه‌مى كوڕى ئه‌رقه‌م بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ده‌ستنیشانكرا، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى له‌و ماڵه‌دا ده‌سته‌به‌ربوو وه له‌باقى ماڵه‌كانیترى جیاده‌كرده‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ماڵى ئه‌ڕقه‌م:
1)خانووكه ده‌كه‌وته خواروى كێوى سه‌فاوه دوور له‌چاوى تاغوتان و كۆڕى دانیشتنه‌كانیان، به‌جۆریكی وا كه‌سیفه‌تى سه‌ربه‌خۆیی و نهێنیبونى له‌هاتوچۆكردندا پێبه‌خشیبوو.
2)خانوه‌كه بوارى بۆ قۆستنه‌وه‌ى جێیه‌ك له‌جێیه‌كانى له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه تێدا نه‌بوو به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى بۆكارى چاودێریكردن و ئاگاداربون له‌وه‌ى له‌نێو ماڵه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێت .
3)له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه خۆى موسوڵمانبوو، بۆیه ئاشكراكردنى نهێنی كاره‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌وى نه‌ده‌دا .
4)خاوه‌ن ماڵ تا ئه‌وكاته موسوڵمان بونى خۆى ئاشكرا نه‌كردبوو، بۆیه له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌موسوڵمان نه‌ده‌ناسرابوو، وه‌ته‌مه‌نیشى كه‌شازده ساڵ‌بوو جێگه‌ى سه‌رنج نه‌بوو .
كۆمه‌ڵه بانگخوازه‌كان له‌كاتى نهێنیدا:
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى بانگه‌وازدا دروستكردنى چه‌ند گروپێكى بچوك كه‌ژماره‌ى تاكه‌كانى له‌پێنج كه‌س تێنه‌په‌ڕێت شتێكى پێویست بوو، ئه‌ویش له‌پێناو فێركردنى كاروفرمانى دینه‌كه‌یان و ڕونكردنه‌وه‌ى ئامانجى بانگه‌وازه‌كه‌یان... دیاره ئه‌م كاره‌ش چه‌ند لایه‌نێكى باشى خۆى هه‌یه، له‌وانه:
1. ئاسانى یه‌كتر بینین و كۆبونه‌وه.
2. ئاسانى دابینكردنى بنكه یان باره‌گا.
3. ژماره‌یه‌كى له‌و جۆره جێگه‌ى سه‌رنج نییه‌و گومان دروستناكات ئه‌گه‌ر له ماڵێكیشدا پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
بێ گومان ڕێكخستنى كارى هاتوچۆ یان ده‌روماڵكردن له‌و هۆكاره گرنگه‌كانه‌یه كه‌ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ پاراستنى نهێنى شوێنه‌كه، وه‌هه‌روه‌ها كه‌مى ژماره‌ى كۆبونه‌وه‌كان، وه ئه‌نجامدانییان له‌شوێنه جیاوازه‌كان و له‌گه‌ڵ بونى ماوه‌و زه‌مه‌ن له‌نێوانیاندا زامنى به‌رده‌وامبونى كار‌و، هۆكارى په‌رتكردن و به‌فیڕۆدانى هه‌وڵه‌كانى به‌دواداچونى دوژمنانه، ئه‌م كۆبونه‌وه بچوكانه ده‌شێ به‌ناوكه‌پێكهێنه‌ره‌كانى كارگه‌یه‌كى بچوككراوه دابنرێت بۆ ڕاهێنان و پاكژكردنى ده‌رونه‌كان و سازاندنیان له‌پێناو خۆڕاگرىو هه‌ڵگرتنى كۆڵى قورسى بانگه‌وازه‌كه، ئه‌ویش له‌ڕێى:
1. فێركردن و تێگه‌یاندنى ئه‌ندامان له‌ژیانى هاوه‌ڵان (خوا لێیان رازى بێ) بۆ تێگه‌یشتن له‌كارو فرمانى دینه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له‌قورئانى پیرۆز.
2. ئه‌نجامدانى نوێژه‌كان به‌كۆمه‌ڵ (جماعه) ت.
3. ده‌سته‌به‌ركردنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنى جیاوازى له‌نێو موسوڵماناندا .
هه‌ستى ئه‌منى لاى هاوه‌ڵان (خوا لێیان رازى بێ).
هه‌ستى ئه‌منى پێویستییه‌كى هه‌نوكه‌ییه بۆ هه‌موو تاكێكى ئه‌م ئوممه‌ته له‌هه‌موو كاروربارێك له‌كاروباره‌كانى ژیانى تایبه‌تی و گشتیدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( إستعینوا على إنجاح الحوائج بالكتمان فإن كل ذی نعمه محسود) واته: بۆ سه‌رگرتنى كاره‌كانتان رێگه‌ى په‌نهانكارى بگرنه‌به‌ر، چونكه هه‌موو خاوه‌ن نیعمه‌تێك ئیره‌یى پێبه‌رى هه‌یه.
ئاشكرایه ئه‌كه‌ر نهێنی پارێزى بۆ كاروبارى شه‌خسى پێویست بێت و، فرمانى پێكرابێت، بێگومان بۆ كاروبارى گشتی و په‌یوه‌ست به‌دواڕۆژو سه‌ره‌نجامى ئوممه‌تێك پێویستییه‌كه‌ى زیاتر‌و له‌پێشتره.
هه‌ستى ئه‌منى و پارێزكارى لاى دایكى جه‌میل (ام جمیل) (خوالێی رازى بێ)
كاتێك ئه‌بوبه‌كرى صدیق (ره‌زاى خواى لێبێ) ده‌یویست زانیارى تایبه‌تى له‌باره‌ى شوینى پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلى الله عليه وسلم) ده‌ستكه‌وێت له‌و كاته‌ى كه‌دوچارى ئه‌زیه‌تێكى زۆر‌و سه‌خت بوبو له‌لایه‌ن دوژمنانى بانگه‌وازه‌وه، داواى له دایكى كرد - دایكى خه‌یر - (كه ئه‌و كات موسوڵمان نه‌بو) بڕوات بۆلاى دایكى جه‌میل (كه به نهێنى موسوڵمان بوبوو)، بۆ زانینى شوێنى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌و كاته‌دا گفتوگۆیه‌ك له نێوانیان رویدا، كه ئاماژه‌یه به‌هه‌ستكردن به‌لایه‌نه‌كانى ئه‌منى له‌و به‌سه‌ر هاته‌دا له‌وانه:
1. شاردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تی و زانیارى له‌ڕێگه‌ى نكوڵى لێ‌كردن.
كاتێك كه‌دایكى خێر پرسیارى له‌دایكى جه‌میل كرد له‌باره‌ى شوێنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نكوڵى كرد له‌وه‌ى كه‌ئه‌بوبه‌كرو موحه‌مه‌دى كوڕى عه‌بدوڵا بناسێت .
2. قۆستنه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ گه‌یاندنى زانیاریه‌كه .
دایكى جه‌میل ویستى خۆى هه‌ستێت به‌كارى گه‌یاندنى زانیاریه‌كه به‌ئه‌بوبه‌كر، بۆیه‌وتى به‌دایكى ئه‌بو به‌كر؛ گه‌ر پێتخۆشه له‌گه‌ڵت بێم بۆلاى كوڕه‌كه‌ت ئه‌وه باشه، ئیدى دایكى ئه‌بوبه‌كریش به‌به‌ڵێ وه‌ڵامى دایه‌وه.
3. قۆسته‌نه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ ده‌سخستنى سۆزى دوژمن.
كاتێك دایكى جه‌میل بینى چیان به‌سه‌ر ئه‌بوبه‌كر هێناوه، هاواریكردوو به‌ده‌نگى به‌رز كه‌وته جنێودان به‌وانه‌ى وایان به‌سه‌رهێناوه وه‌وتى: (ئه‌ى ئه‌بو به‌كر ئه‌وخه‌ڵكانه‌ى ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌رت به‌راستى ئه‌هلى كوفر‌و خراپه‌كارین). وه‌به‌مه‌ش هه‌ندێك له‌سۆزو خۆشه‌ویستى دایكى خه‌یرى كه‌م كرده‌وه به‌رامبه‌ر به بێباوه‌ڕان، وه جنێودان به‌وانه‌ى وایان له‌كوڕه‌كه‌ى كردبوو سوكناى به‌دڵى به‌خشى .
4.قایمكارى و له‌سه‌رخۆیى به‌رله دركاندنى زانیاریه‌كه .
كاتێك ئه‌بوبه‌كر پرسیارى له‌باره‌ى حاڵى پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) لێ‌كرد دایكى خێر دودڵ بوو وتى: ئه‌وه دایكته گوێى لێیه؟ ئه‌بو به‌كر پێى ووت: بێ خه‌مبه لێى؛ ئیدى ئه‌و كات هه‌واڵه‌كه‌ى دایه كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌لامه‌ته‌و حاڵى باشه، وه‌بۆ زیاتر قایمكارىو پارێزكارى نهێنى پارێزى هه‌واڵى پێنه‌دا له‌كوێیه تا ئه‌بوبه‌كر پرسیارى لێ‌كرد: ئه‌و له‌كوێیه؟ وتى: له‌ماڵى ئه‌ڕقه‌مه .
5. هه‌ڵبژاردنى كاتى گونجاو له‌بار بۆ به‌جێهێنانى كاره‌كه‌ى.
كاتێك ده‌رونى ئه‌بوبه‌كر هێور بویه‌وه، وه‌خه‌ڵكى به‌گشتى چونه‌وه ماڵى خۆیان، له‌گه‌ڵ دایكى ئه‌بوبه‌كر ره‌زاى خواى لێبێ كه‌چوبوه بنده‌ستى بردنى بۆماڵى ئه‌ڕقه‌م .
هه‌ستى ئه‌منی و پارێزكارى لاى خه‌بباب و فاتیمه (خوالێیان رازى بێت):
كاتێك عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ بۆماڵى سه‌عیدى ئامۆزاى ده‌ڕۆیشت، ئه‌و كات خه‌ببابى كوڕى ئه‌ره‌ت و فاتیمه‌ى كچى خه‌تتاب خێزانى سه‌عید له‌ژوره‌وه‌بوون، كه‌گوێیان له‌ده‌نگى عومه‌ربوو خه‌بباب له‌جێیه‌ك وه‌ك حه‌شارگه له‌ژوره‌كه‌دا خۆى شارده‌وه، فاتیمه‌یش خێرا پارچه نوسراوه‌كه‌ى هه‌ڵگرت و خستیه ژێر رانه‌كانى، به‌ڵام كاتێك كه‌عومه‌ر نزیك بویه‌وه گوێى له ده‌نگى خه‌باب بوو كه‌قورئانى بۆ ده‌خوێندنه‌وه، بۆیه كاتێك هاته‌ژوره‌وه وتى: ئه‌و ژاوه ژاوه‌تان چى بوو؟ وتیان ته‌نها قسه‌ى ئاساى نێوان خۆمانا بوو؛ تا كۆتاى ئه‌م روداوه، لێره‌داو له‌م به‌سه‌رهاته‌دا ئه‌م هه‌سته ئه‌منیانه ده‌خوێنینه‌وه:
1. خێرایی و دروستى هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له‌ساته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كاندا .
2. شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كان له‌دوژمن .
3. نزمكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له‌كاتى كۆبونه‌وه‌دا .
4. قۆستنه‌وه‌ى هه‌ل بۆ راكێشانى دوژمن به‌لاى خۆتدا .
ئه‌مه‌ش له‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت كاتێك كه‌عومه‌ر داواى له‌فاتیمه‌ى خوشكی كرد كه‌په‌ڕاوه‌كه‌ى پێبدات فاتیمه ئه‌و هه‌له‌ى قۆسته‌وه‌و داواى لێ‌كرد كه:
1. خۆى بشوات تا په‌ڕاوه قورئانیه‌كه‌ى پێبدات ئه‌ویش داواكه‌ى جێبه‌جێكرد .
2. پاشان په‌ڕاوه‌كه‌ى خوێنده‌وه‌و به‌ویستى خوا به‌وهۆیه‌وه دڵى نه‌رم بوو .
3. له‌وكاته‌ى خه‌بباب گوێى لێ‌بوو كه‌عومه‌ر مه‌دحى قورئان ده‌كات خۆى ئاشكراكرد .
4. خه‌بباب هه‌له‌كه‌ى قۆسته‌وه‌و وتى: مژده‌ت لێبێت ئه‌ى عومه‌ر وه‌ڵڵاهیى هیوام وایه خواى گه‌وره تۆى تایبه‌ت كردبێت به‌دوعاكه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌ده‌یفه‌رموو: (( اللهم أيد الإسلام بعمر بن الخطاب أو بأبي الحكم بن هشام ))
واته: خوایه ئه‌م ئیسلامه پشت ئه‌ستوركه به‌عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب یان ئه‌بوو حه‌كه‌مى كوڕى هیشام ( ئه‌بوجه‌هل) .
هه‌ستى ئه‌منی و پارێزكارى ( الحذر) لاى عه‌لی و ئه‌بو زه‌ڕ (خوالێیان رازى بێ):
ئه‌بو زه‌ڕى غه‌فارى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان به‌دواى دینى نوێ و پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) هاته مه‌ككه، له‌كاتێكدا كه‌ئه‌و پێغه‌مبه‌ریشى نه‌ده‌ناسى وه حه‌زى نه‌ده‌كرد داواى میواندارى له‌كه‌سیش بكات، به‌ڵام ئیمامى عه‌لى ره‌زاى خواى لێبێ بۆ ماوه‌ى سێ شه‌و میواندارى كرد، پاشان پرسیاریلێكرد تۆ ئیش و كارت له‌مه‌ككه چییه؟ ئه‌بو زه‌ر له‌وه‌ڵامدا پێى وت: كه‌ر نهێنیم بپارێزیت هه‌واڵت پێده‌ده‌م ( له گێڕانه‌وه‌یه‌كى تردا: گه‌ر سوێندم بۆ بخۆیت و په‌یمانم پێبده‌ى كه‌ڕێنمونیم ده‌كه‌ى پێتده‌ڵێم.... ) تا دواتر عه‌لى وتى باشه، من ئێسته بۆ لاى ئه‌و ده‌چم، بۆ هه‌ركوێ چوم به‌دوامدا وه‌ره، هه‌ركات كه‌سێكم بینى ترسام ئاشكراببیت روده‌كه‌مه دیواره‌كه وه‌ك بڵێى نه‌عله‌كانم چاك ده‌كه‌م یان وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاو ده‌ڕژێنم، تۆ رامه‌وه‌سته‌و بڕۆ، به‌م شێوه عه‌لى ده‌ڕۆشت و ئه‌بو زه‌ڕ به‌دوایدا تا گه‌یشتنه لاى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) له‌م به‌سه‌رهاته ئه‌م سودانه وه‌رده‌گرین:
1. له‌سه‌ر خۆی و ورده‌كارى بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیاری، چونكه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ پرسیارى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) بكردایه هه‌موو قوڕه‌یش پێیان ده‌زانى .
2. قایمكارىو پارێزكارى به‌رله‌دركاندنى زانیارییه‌كه، كاتێك عه‌لى له‌مه‌به‌ستى هاتن بۆ مه‌ككه‌ى ئه‌بوزه پرسیاركرد، هه‌رچه‌نده عه‌لى سێ رۆژی میواندارى لێكردبوو به‌ڵام راسته‌و خۆ وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه؛ ئه‌ویش به‌هۆى ڕه‌چاوكردنى پارێزكارى ته‌واوییه‌وه، وه‌دیسان دانانى مه‌رج له‌سه‌رى به‌رله دركاندنى نیازه‌كه‌ى، به‌وه‌ى كه:
آ- نهێنیه‌كه‌ى بپارێزێت ب - رێنمونى بكات
وه‌هه‌روه‌ها ڕوپۆشى ئه‌منى ( ساتر امنى) بۆ جوڵه‌كردن، عه‌لی و ئه‌بوزه‌ڕ پێشتر رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر جوڵه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌چاودێرىو به‌دواداچونكرد له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕێكردنى ئه‌بو زه‌ڕ به ئه‌ندازه‌یه‌كى دور له‌عه‌لى .
شه‌ڕى ده‌رونی و به‌رهه‌ڵستكارى موسوڵمانان بۆ ئه‌و شه‌ڕه:
شه‌ڕى ده‌رونى به‌مه‌ترسیترین جۆرى شه‌ڕه‌كان داده‌نرێت، كه له‌هه‌موو سه‌رده‌م و جێگایه‌كدا ڕوبه‌ڕوى بیروباوه‌ڕه‌كان و بزوتنه‌وه چاكسازیه‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌م شێوه له‌شه‌ڕ بیروبۆچونه جیاوازه‌كان و ئاڕاسته‌كان ده‌كاته ئامانج، وه‌كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌ڕێگه‌ى گه‌یشتنیان به‌عه‌قڵه‌كان و جێگیربونیان له‌دڵه‌كاندا دروستده‌كات و تۆوى دوبه‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌یى ده‌چێنێت و دیواره به‌ردینه‌كان له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێداندا دروستده‌كات، وه‌كارده‌كات بۆ:
1. گومڕاكردن و تاریكاندن .
2. لێدانى گورزى كاریگه‌ر له‌پشته‌وه .
3. په‌ناده‌باته به‌ر شێواندن و تێكدانى بیروبۆچون و باوه‌ڕه‌كان .
4. قسه‌ڵۆكو وره‌وور له‌نێو خه‌ڵكیدا دروستده‌كات.
5. ترس و تۆ قاندن بڵاوده‌كاته‌وه .
6. ڕێگه‌كانى هاندان و ترساندن (الترغیب و الترهیب) ده‌گرێتبه‌ر.
وه‌هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌شه كه‌بونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌یه له‌شه‌ڕ مه‌ترسیدارتربێ له‌ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌گۆره‌پانه‌كانى جه‌نگدا، هه‌ربۆیه شه‌ڕى ده‌رونى به‌تایبه‌ت بڵاو كردنه‌وه‌ى پاگه‌نده‌و وره‌ورنانه‌وه (إشاعه) یه‌كه‌م شێوازى كارى قوڕه‌یش بوو بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ى بانگه‌واز له‌قۆناغى ئاشكرابونیدا كه‌ده‌یان وت :
1. موحه‌ممه‌د جادووگه‌ره . شێته.
2. موحه‌ممه‌د دوبه‌ره‌كى له‌نێوان كوڕوباوكدا وه‌له‌نێوانى ژن و پیاودا، وه‌له‌نێوانى براكان، وه له‌نێوان هۆزو نه‌وه‌كانیدا ده‌نێته‌وه،
3. شێوازى سوكایه‌تی و گاڵته جاڕىو لاقرتێكردن به‌موسوڵمانان .
بۆیه پێویسته موسوڵمانان بایه‌خى ته‌واو به‌هه‌ستى ئه‌منى بده‌ن، وه پێویسته له‌مه‌ترسى پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌مى له‌م لایه‌نه ئاگادار بكرێنه‌وه، وه هۆشیاربكرێنه‌وه له‌وه‌ى بۆیان دروست و ره‌وا نییه باس و خواسى هه‌ندێك بابه‌ت له‌نێوخه‌ڵكى بكه‌ن تانه‌زانن كه:
1. ئه‌وكه‌سه‌ى له‌گه‌ڵى ده‌دوێن كێیه .
2. وه‌كه‌ى .
3. وه له‌كوێ .
4. وه چۆن .
5. وه هۆشیارو چاوكراوه‌بن له‌به‌رامبه‌ر شێواز‌و ڕێگه‌كانى دوژمن بۆ ده‌سخستن و گه‌ڕان به‌دواى زانیارییه‌كاندا .
6. وه‌خستنه‌ڕوى ئه‌و به‌ڵگه شه‌رعییانه‌ى كه‌فرمان به‌پابه‌ندبون به‌م لایه‌نه‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ڵگانه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌دركاندن و ئاشكراكردنى نهێنیه‌كانى ئوممه‌ت ده‌كه‌ن، وه سزاى ئه‌وكاره له‌دونیاو دواڕۆژدا .
سه‌رانى قوره‌یش هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌شكه‌نجه‌دانى سه‌ركرده‌ى بانگه‌وازه‌كه (صلى الله عليه وسلم) :
بێ گومان ئه‌م سه‌رانى قوڕیش سه‌رجم شێواز‌و ڕێگه‌كانیان به‌كارهێنا بۆئازاردانى كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌وانه:
1. ورگ و ڕیخۆڵه‌ى وشتر ده‌خرایه سه‌ر پشتى له‌كاتى سوجده‌بردنیدا (صلى الله عليه وسلم) .
2. عوقبه‌ى كوڕى ئه‌بوموعیت تفى كرده ناوچاوانى موباره‌كى (صلى الله عليه وسلم) .
3. عه‌باكه‌ى سه‌رشانیان ده‌خسته‌ملی و ڕایانده‌كێشا هه‌تا ده‌كه‌وته سه‌رزه‌وى (صلى الله عليه وسلم) .
4. پیسایی و دڕك‌و داڵیان ده‌خسته به‌رپێكانى (صلى الله عليه وسلم) .
به‌ڕاستى ئارامگرى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ، له‌سه‌ر جۆره‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار، شوێنه‌وارى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ده‌رونى موسوڵمانان به‌جێهێشت، بۆیه ئه‌وانیش وه‌ك شوێن پێهه‌ڵگرێكى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ، به‌ئارامگرىو به‌ده‌رونى پۆڵاینیان ڕوبه‌ڕوى ئه‌شكه‌نجه‌كانى ڕێگا ده‌بونه‌وه وه‌ك:
آ-ئه‌شكه‌نجه‌دان به گه‌رماى خۆر:
هاوه‌ڵى پایه‌بڵد بیلالى كوڕى ڕبباح (ره‌زاى خواى لێبێ) به‌گه‌رماى خۆر ئه‌شكه‌نجه‌ده‌درا، وه به‌رد ده‌خرایه سه‌ر سنگى ئارامى ده‌گرت و ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ى ده‌وته‌وه كه‌به‌رده‌وام موسوڵمانان وه‌ك نمونه‌ى ئارامگرى ده‌یڵێنه‌وه: (احــد احــد).
ب-ئه‌شكه‌نجه‌دان به ئاگر :
هاوه‌ڵانى به‌رێز: بنه‌ماڵى یاسر، خه‌بابى كوڕى ئه‌ره‌ت، عوسمانى كوڕى عه‌ففان (ره‌زاى خوایان لێبێ) به‌ئاگر ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دران، یاسر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید بوو، پاشان خێزانه‌كه‌ى سومییه به‌ڕم شه‌هیدكرا، عه‌ممار ئه‌وه‌نده ئه‌شكه‌نجه‌درا تا به‌زۆر كوفرى به‌زاردا هاتو ئه‌م ئایه‌ته‌ى له‌باره‌وه هاته‌خواره‌وه::[ من كفر بالله من بعد إيمانه إِلا من أُكره وقلبه مطمئن بالإيمان ] النحل / 106
لایه‌نه‌كانى پارێزكارى ( الحذر) له‌هیجره‌ت بۆ حه‌به‌شه:
كاتێك كه پیغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) بینى هاوه‌ڵانى چی‌یان به‌سه‌ر ده‌هێنرێت و، ئه‌و هه‌موو به‌ڵاو ئازاره‌ى ده‌خرێته سه‌ر ڕێگه‌ى موسوڵمان بونیان و، ئه‌ویش تواناى به‌رگریلێكردنیانى نییه بۆیه پێى فه‌رموون: (لو خرجتم إلى ارض الحبشه، فإن بها ملكا لا یظلم عنده احد، وهي أرض صدق، وحتى یجعل الله لكم مخرجا مما انتم فیه): ئه‌گه‌ر بڕۆن بۆ خاكى حه‌به‌شه، له‌وێ پاشایه‌كى لێیه هیچ كه‌س له‌سایه‌یدا زۆلمى لێناكرێت، وه ئه‌وێ زه‌وى راستییه، تا ئه‌وكاته خواى په‌روه‌ردگار له‌وحاڵه‌ى تێیدان ده‌ربازگه‌یه‌كتان به‌ڕودا ده‌كاته‌وه.
ئیدى ئه‌وكات موسوڵمانان به‌نهێنى ڕویانكرده‌حه‌به‌شه‌و خاكى مه‌ككه‌یان به‌جێهێشت.
ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاگاى له‌حاڵ و ڕه‌وشى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى خۆى هه‌بووه له‌و ده‌وڵه‌ت و پاشانشینانه‌ى كه هه‌ببون، وه‌باش و خراپیانى ناسیوه‌و، دادپه‌روه‌ریانى له‌سته‌مكاریان جیاكردۆته‌وه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه كه فه‌رموى:
1. پاشایه‌كى دادپه‌روه‌رى لێیه .
2. ئه‌وێ زه‌وى راستییه واته: دینى ئاسمانى (ئه‌وان نزیكترن له‌موسوڵمانان چونكه سه‌رچاوه‌و بنچینه‌یان یه‌كێكه) .
لایه‌نه‌كانى پارێزكارىو ئه‌منى له‌دووعاو پاڕانه‌وه:
دووعاو پاڕانه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ندایه‌تییه كه‌به‌نده بۆ په‌روه‌ردگارى خۆى ئه‌نجامیبدات، وه‌چه‌كێكى كارایه بۆ پارێزگارى له‌ئینسان و دابینكردنى ئه‌منیه‌تى، ئاده‌میزاد چه‌نده ژیرى باڵاتر‌و زیره‌كى زیاتربێت ئه‌گه‌رى پێهه‌ڵخلیسكان و به‌هه‌ڵدا چونى هه‌رهه‌یه، وه‌هیچ ده‌ربازگه‌یه‌ك نییه بۆ ڕزگاربونى له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى ڕ‌وى لێده‌كه‌ن ته‌نها به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌بێ به‌نزاو پاڕانه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى هه‌تا ده‌رگاى به‌ڕودابكاته‌وه .
بۆیه تێبینى ده‌كه‌ین كاتێك كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) دوچارى هه‌موو ئه‌و ئازار‌و لاقرتی و سوكایه‌تى پێكردن و ده‌ركردنه‌یهات له‌لایه‌ن ئه‌هلى تائیفه‌وه تائه‌و ئاسته‌ى به‌سه‌ر ڕ‌وى پیرۆزیدا كه‌وتبوو وه‌به‌م پاڕانه‌وه‌ى هاناى بۆ خوا ده‌هێناو ده‌یوت : [ اللهم إني أشكو إليك ضعف قوتي، وقلة حيلتي، وهواني على الناس، يا أرحم الراحمين، أنت ربي و رب المستضعفين...]
بۆیه ده‌بینین له‌پاڕانه‌وه‌كه‌ى نه‌بویه‌وه تاخواوندى به‌ده‌سته‌ڵات له‌گه‌ڵ ڕاسپاردنى جبریل و فریشته‌ى شاخه‌كاندا وه‌ڵامى نزاكه‌ى دایه‌وه (صلى الله عليه وسلم) .
لایه‌نه‌كانى پارێزكارىو قایمكارى له‌خۆڕێكخستن بۆ هیجره‌ت :
1. هه‌ڵبژاردنى كاتى شیاو بۆ گه‌یاندنى زانیارى، وه‌شاردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تی له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركو فرماندا .
2. كاتێك پیغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى به‌كۆچكردن پێكرا، وه‌ده‌یویست هاوه‌ڵه به‌وه‌فاكه‌ى كه‌ئه‌بوبه‌كربوو ره‌زاى خواى لێبێ ئاگاداربكات كه‌هاوه‌ڵایه‌تى له‌وسه‌فه‌ره‌دابكات، بۆ ئه‌م كاره‌ى كاتى نیوه‌ڕۆى هه‌ڵبژارد له‌و كاته‌ى جموجوڵه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، وه پێشتر وه‌ك عاده‌تى خۆى له‌وكاته‌دا سه‌ردانى ماڵى ئه‌بوبه‌كرى نه‌كردبوو، وه سه‌روچاوى خۆى هه‌ڵپێچابوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێته‌وه.
3. دڵنیابوون و قایمكارى به‌رله دركاندنى زانیاریارى.
4. كاتێك پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) چوه ماڵى ئه‌بو به‌كر (ره‌زاى خواى لێبێ) به‌رله‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى پێڕاگه‌یه‌نێ داوایلێكرد ئه‌وه‌ى له‌ماڵدایه بابچێته ده‌ره‌وه، پاشان هه‌واڵى فرمانپێكردنى به‌هیجره‌ت پێگه‌یاند، ئه‌بوبه‌كر به‌زارى پڕله‌گریانى خۆشییه‌وه وتى: به‌هاوه‌ڵى خۆت، فه‌رموى: به‌ڵێ .
5. به‌كارهێنانى چه‌واشه‌كارى به‌خه‌واندنى عه‌لى ره‌زاى خواى لێبێ له‌جیگه‌كه‌ى خۆى (صلى الله عليه وسلم) .
له‌ڕاستیدا سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ڕاسپاردنى عه‌لى به‌نوستن له‌جێگه‌كه‌ى، وه داپۆشینى به‌عه‌بایه‌كى سه‌وز، وه گێرانه‌وه‌ى سپارده‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان هه‌ڵوسوكه‌وتێكى دروست و پڕدانایى بوون، وه‌چه‌واشه‌كارییه‌كى خوازراو بوو كه‌ڕه‌وشه‌كه داخوازى ده‌كرد، به‌جۆرێكى وا توانى هه‌لى دۆزینه‌وه‌ى به‌وخێراییه له‌كیسى قوڕه‌یشبدات، ئه‌مه‌ش ده‌ڕواته بابى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌كانى قایمكارىو پارێزكارى له‌لایه‌ن ئاده‌میزاده‌وه بۆ هه‌رمه‌ترسییه‌ك كه‌ڕوی لێده‌كات .
6. دیاریكردنى چاوساغ و رێنیشانده‌ر (دلیل): پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكى چاوساغى شاره‌زاو زاناى به‌ئه‌مینترین ڕێگه‌ى نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه هه‌ڵبژارد بۆ كۆچكردن كه‌ئه‌ویش (عه‌بدوڵاى كوڕى ئه‌ریقت) بوو كه له‌سه‌ر ئاینى قوڕه‌یش بوو، (ئه‌مه‌ش بوارى هه‌ڵسوكه‌وت كردنمان له‌گه‌ڵ كافران پێده‌دات به‌پێى ئاستى دژایه‌تى ئه‌وان بۆ دینه‌كه‌مان )، وه‌كه‌سێكى ڕاستگۆ‌و متمانه‌داربوو كه‌ئه‌و نهێنیه‌ى بۆ قوڕه‌یش ئاشكرانه‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاره‌زوخستنه‌به‌ره ماڵیه‌ى كه‌دیاریكرابوو بۆ هه‌ركه‌سێك زانیاری‌یان له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم پێبگه‌یه‌نێ .
7. شاردنه‌وه‌ى هه‌واڵى هجره‌ت: كه‌س هه‌واڵى هیجره‌تى نه‌ده‌زانى ته‌نها عه‌لی و بنه‌ماڵه‌ى ئه‌بوبه‌كر نه‌بێت ( ره‌زاى خوایان لێبێت ) ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌ركى دیاریكراویان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان پێیهه‌ڵده‌ستان .
8. ئاماده‌كردنى هۆكارى هجره‌ت: له‌و كاته‌دا وشتر باشترین و شیاوترین هۆكارى سه‌فه‌ركردنبوو له‌بیاباندا، له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كره‌وه دوو وشتر ئاماده‌كرابوو، وه‌به‌گه‌ڵاى دره‌ختى سه‌مر خزمه‌تى ده‌كردن كه‌وزه‌به‌خشترین خواردنه بۆ وشتر، وه وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) یه‌كێك له‌و دوو سوارییه بۆتۆ بێت، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموى: به‌ڵام به‌قیمه‌ت .
9. دابین كردنى پێداویستیه‌كانى هیجره‌ت : دیاره سه‌فه‌رێكى به‌وجۆره پێویستى به‌چاوساغ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، بۆیه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر (ڕه‌زاى خواى لێبێ) هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وكاره له‌ئاماده‌كردنى خواردن و، شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كان و،گواستنه‌وه‌ى ورده‌ى گۆڕانارىو هه‌واڵه‌كانى دوژمن .
10. دیاریكردنى كاتى گونجاو بۆده‌رچون: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وهاوه‌ڵه‌كه‌ى له‌ده‌رگاى پشته‌وه‌ى ماڵه‌كه‌یان ده‌رچون و پێشهه‌ڵهاتنى به‌یان مه‌ككه‌یان به‌جێهێشت، بۆیه به‌رله‌وه‌ى كاره‌كه‌یان ئاشكرابێت، وه‌بێ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هیچ گرفتێك گه‌یشتنه ئه‌شكه‌وته‌كه .
11. رۆشتن بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه به نهێنی و به‌پیاده: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ئه‌بوبه‌كرى هاوه‌ڵى به‌پیاده به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئه‌شكه‌وته‌كه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه ده‌نگ دروستنه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێكردنه‌كه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى پێ بێت، وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ندێ جار له‌ڕێدا پێغه‌مبه‌رى خواى هه‌ڵده‌گرت .
12. به‌كارهێنانى چه‌واشه‌كارى له‌چونیان به‌ره‌و ئه‌شكه‌وته‌كه: ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى كه‌چاوى خه‌ڵكى راسته‌وخۆ بۆیان ده‌ڕوانى رێگه‌ى سه‌ره‌كى مه‌دینه‌بوو به‌ئاراسته‌ى باشور، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى ئه‌و ڕێگه‌ى گرته‌به‌ر كه‌ده‌كه‌وێته باكورى مه‌ككه‌وه .
13. سیخوڕىو نیشانكردنى جموجوڵى سه‌رانى قوڕه‌یش:
ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵاى كوڕى راسپاد به‌وه‌ى كارى هه‌واڵگیریان بۆ ئه‌نجامبدات و به‌ڕۆژ گوێ بگرێت بزانێت چى له‌باره‌یانه‌وه ده‌وترێت و كه‌ئێواره‌داهات هه‌واڵه‌كه‌یان پێبگه‌یه‌نێت، وه عه‌بدوڵا كوڕێكى ژیر‌و بیر تیژ بوو وه‌شیاوبوو بۆ ئه‌مكاره‌ى پێی سپێردرابوو .
14.شاردنه‌وه‌ى شوێنه‌وار : عامرى كوڕى فوهه‌یره كه‌غوڵامى ئه‌بوبه‌كربوو به‌مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ى شوێنپێكانى ده‌سڕینه‌وه، وه‌جێپێى مه‌ڕوماڵات له‌و ناوچه‌یه‌دا شتێكى ئاسایى بوو به‌لاى قوڕه‌یشه‌وه بۆیه كاره‌كه‌ى نه‌بویه جێگه‌ى گومان‌و پرسیارى قوره‌یش.
15.هاوكاریكرن له‌گه‌یاندنى خواردن بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه: مانه‌وه له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكدا بۆماوه‌ى سێ ڕۆژ پێویستى به‌ئاماده‌كردنى توێشویه‌كى پێشوه‌خت هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كره‌وه كارى بۆكرابوو بۆیه ئه‌سماى كچى ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵده‌ستا به‌ئاماده‌كارىو گه‌یاندنى خواردن پێیان .
16. مانه‌وه‌ى سێ رۆژ له‌ئه‌شكه‌وته‌كه: ئه‌وه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئه‌منى پێویستبوو كه ئه‌وكاتو ره‌وشه ده‌یخواست، چونكه ده‌رچون بۆ هه‌رشوێنێك له‌ڕۆژه‌كانى سه‌ره‌تادا مه‌ترسى زۆرى كه‌وتنه به‌رده‌ستى دوژمنى لێده‌كرا .
17. ترس‌و دڵته‌نگى ئه‌بوبه‌كر بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كاتێك له‌نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون.
ترس‌و دڵته‌نگى ئه‌بوبه‌ركر له‌خه‌مخۆرى بوو بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) چونكه گوێبیستى قسه‌ى كافران ده‌بوو كه‌نزیكده‌بونه‌وه له‌ئه‌شكه‌وته‌كه، بۆیه وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان سه‌یرى به‌رپێى خۆى بكات چاوى پێمان ده‌كه‌وێت، پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموى: دڵته‌نگ مه‌به ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر چى ده‌ڵێیت له باره‌ى دوو كه‌س كه زاتى الله سێیه‌میان بێت؟وه ئه‌مه‌ش مه‌زنى متمانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌په‌روه‌ردگارى خۆى ده‌رده‌خات كه‌دڵنیابووه خواى گه‌وره ده‌سبه‌رداریان نابێت، وه‌ئه‌مه‌ش ب ڵگه‌یه له‌سه‌ر پشتیوانى‌و له‌گه‌ڵبوونى خواى گه‌وه‌ره بۆبه‌نده‌كانى له‌كاتى ناهه‌موارىو موسیبه‌تاكاندا، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ده‌ستبه‌م سوننه‌ته‌ى پێشه‌وامانه‌وه بگرین‌و گومانى باش به‌په‌روه‌ردگارمان به‌رین، خواى په‌روه‌ردگار له‌چه‌ند ئایه‌تێكى قورئاندا باسى له‌م به‌سه‌رهاتو گفتوگۆ یه‌ى نێوان پێغه‌مبه‌رو (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه‌كه‌ى كردوو وه‌ك ده‌فه‌رموێ:[ إلا تنصروه فقد نصره الله إذ أَخرجه الذين كفروا ثاني اثنين إذ هما في الغار إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا فأنزل الله سكينته عليه وأيده بجنود لم تروها وجعل كلمة الذين كفروا السفلى وكلمة الله هي العليا والله عزيز حكيم ] التوبه/40
18. شكستى هه‌وڵى قوڕه‌یش بۆ به‌رگیرى له‌هیجره‌ت: بێ گومان سه‌رانى قوڕه‌یش چه‌ندین هه‌وڵیاندا بۆ شكستپێهێنان و به‌رگیرى له هیجره‌ت، له‌وانه:
ا- به‌كارهێنانى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌پێناو ده‌سخستنى زانیارى، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لى كوڕى ئه‌بوتالیب و ئه‌سماى كچى ئه‌بو به‌كر (ره‌زاى خوایان لێبێت) .
ب- جێپێهه‌ڵگرتنى شوێنه‌واره‌كانى كاروانى هیجره‌ت تا گه‌یشتنه ئه‌شكه‌وته‌كه .
ت- به‌كارهێنانى شێوازى ته‌ماع خستنه‌به‌ر كه‌دیارى له‌به‌رامبه‌ر ده‌سگیركردنى هه‌ریه‌ك له‌كارواچییانى هیجره‌ت سه‌د وشتربوو .
پ-بێگومان ئیمامى عه‌لی و ئه‌سما (ره‌زاى خوایان لێبێت) له‌نێوانى ئه‌شكه‌نجه‌و دركاندنى نهێنى ئاڕاسته‌ى هیجره‌تى پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كه‌یدا ئه‌شكه‌نجه‌یان هه‌ڵبژارد، وه‌له‌مه‌یشدا چه‌ندین په‌ندو وانه‌ى ئه‌منى به‌دى ده‌كرێت.
19. پارێزكارى له‌كاتى ڕێكردن له‌ڕێگه‌ى هیجره‌تدا: عه‌بدوڵاى كوڕى ئه‌ریقتى چاوساغ پاش ده‌رچونیان له‌ئه‌شكه‌وته‌كه ڕێگه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى گرته‌به‌ر له‌وڕێیانه‌ى كه‌پێشتر خه‌ڵك به‌كاریان نه‌هێنابوو، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌كارى دوژمن و قایمكارىوپارێزكارى زیاتر .
20. به‌خێرایى رۆیشتن پاش ده‌رچون له‌ئه‌شكه‌وته‌كه: پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم) پاش ئه‌وه‌ى له‌ئه‌شكه‌وته‌كه هاتنه ده‌ره‌وه رۆیشتنى خێراكردوو وشتره‌كانى زیاتر هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌كه‌مترین ماوه‌دا زۆرترین ڕێگه ببڕن، بۆیه شه‌وو ڕۆژێك به‌رده‌وام و بێ‌وچان ڕێیانكرد، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه باشه‌كانى ڕێكردن به‌شه‌و له‌بیاباندا .
21. هه‌ستى ئه‌منى لاى ئه‌بوبه‌كر (ره‌زاى خواى لێبێ) : ئه‌بو به‌كر له‌پاش پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) ڕێیده‌كردوو، وه كاتێكیش به‌لاى خه‌ڵكیدا تێده‌په‌ڕین و پرسیاریان له‌ئه‌بوبه‌كر ده‌كرد ئه‌وه‌كێه له‌پێشته‌وه ده‌ڕوات؟ ئه‌ویش ده‌یوت ئه‌وه رێپیشانده‌رمه، به‌مه‌ش ئه‌بوبه‌كر شێوازى ته‌ورییه‌ى به‌كارده‌هێنا، به‌جۆرێك بێ ئه‌وه‌ى گومانیان له‌باره‌ى سه‌فه‌ره‌كه‌یانه‌وه بۆدروستببێ وه‌ڵامى دروستى پرسیاره‌كه‌ى ئه‌دانه‌وه.
22. هه‌ڵبژاردنى ڕێگه‌ى هیجره‌ت: پێغمه‌مبه‌رو (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه‌كه‌ى نزیكترین ڕێگه‌یان هه‌ڵبژارد بۆ گه‌یشتن به‌مه‌دینه، جیاواز له‌و ڕێیانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌گیرانه‌به‌ر .
23. ژماره‌ى كه‌سه‌كانى كاروانه‌كه: قوڕه‌یش چاوى ده‌خسته سه‌ر هه‌ر كاروانێك كه له‌دووكه‌س پێكهاتبێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به دانایی و بیرتیژى خۆى ژماره‌كه‌ی كرد به‌چوار كه‌س ئه‌ویش به‌زدیادكردنى چاوساغه‌كه‌یان عبدوڵلاى كورى ئه‌ریقت و عامرى كوڕى فوهه‌یره كه‌دواتر پێیانگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ده‌ڕۆشتن.
وصلى الله على نبینا محمد و على آله و صحبه اجمعین .
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟