له‌ساڵیادى جینۆسایدى موسڵمانانى حه‌مادا مه‌روان حه‌دید ده‌نگێك دژى تاریكى سیكۆلاریزم
له‌ساڵیادى جینۆسایدى موسڵمانانى حه‌مادا مه‌روان حه‌دید ده‌نگێك دژى تاریكى سیكۆلاریزم
_________ ناصح مجید
ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت شه‌هید مه‌روان حه‌دید بناسێت ئه‌وا یه‌كجار خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و بانگه‌وازه‌ى كه ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانء سه‌ركرده‌یه كه ئارِاسته‌ى زانایانى ئیسلامى كردووه بخوێنێته‌وه ئه‌وسا مه‌روان حه‌دید چاك ده‌ناسێتء خوێندنه‌وه‌ى پێویست بۆ ووتاره كاریگه‌ره‌كانی له بوارى بانگه‌وازو كارى ئیسلامی‌دا ده‌كات . ده‌زانێت كه چ كه‌ڵه پیاوێكى ئه‌و مه‌یدانه بووه، چۆن توانیویه‌تى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى دروست بكات . له چ ئاستء پله‌یه‌كى تێگه‌یشتندا بووه.
بنه‌ماڵه‌ى مه‌روان حه‌دید .
مه‌روان حه‌دید له بنه‌ماڵه‌یه‌كداء له دایكء باوكێكى موسڵمانء ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بووه باوكى ناوى حاجى خالید حه‌دیده‌ء یه‌كێك بووه له بازرگانه‌كانى شارى حه‌ماو دایكیشى ناوى حاجى رِه‌ئیفه بارودىیه‌و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، وه‌ها ناسراو بوون، كه زۆر خێرومه‌ند بوونء هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر هه‌ژارانء كه‌م ده‌ستانى شاره‌كه‌یان بووه .
هه‌ركه‌سێك داواى كۆمه‌كء هاوكارى لێ كردبن، به‌خێرایى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه به پێى تواناى خۆیان هاوكاریان كردووه .
خێزانه‌كه‌ى : مه‌روان حه‌دید خێزانه‌كه‌یان پێكهاتووه له (5) كورِو (4) كچ كه له رِووى خوێنده‌واریه به‌مشێوه‌یه بوون . ئه‌حمه‌د كه براى گه‌وره‌یه‌تىء پارێزه‌ر بووءه یه‌كێك بووه له به‌رپرسه‌كانى حیزبى به‌عسى سوریا . دووه‌میان عه‌دنان هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى دكتۆرا بووه له بوارى ده‌رمان سازى ئه‌ویش ئه‌ندامى به‌عسى بوون . سێیه‌م كه‌نعان ئه‌فسه‌ر بووه له سوپاى سوریادا ،له ساڵى 1958 له لایه‌ن جه‌مال عه‌بدولناێره‌وه ده‌ركراوه . چواره‌میان مه‌روان حه‌دیده‌و پێنجه‌میشیان ناوى رِزوان بوو .
له دایكبوونى
مه‌روان حه‌دید له ساڵى 1934 له دایك بووه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ژێر كاریگه‌ى بیرۆكه‌ى سۆشیالیستیدا بووه خوێندنى سه‌ره‌تایىء ناوه‌ندىء ئاماده‌یى له‌و شاره خوێندووه له‌ساڵى 1955ء 1956 له كۆلیژى كشتوكاڵی له زانكۆى عه‌ین شه‌مسى میسرى وه‌رگیراوه به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌و كۆلێژه‌دا ماوه‌ته‌وه چونكه زۆرجار له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌منى ئه‌و وڵاته‌وه به‌هۆى كار‌و چالاكى ئیسلامیه‌وه گیراوه . له ساڵى 1964 برِوانامه‌ى ئه‌و زانكۆیه‌ى وه‌رگرتووه .
له ساڵى 1970 برِوانامه‌ى به‌كالیۆریۆسى به ده‌ست هێناوه له زانكۆى دیمه‌شق له به‌شى فه‌لسه‌فه.
ئیسلامبوونى :
زۆربه‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه له‌سه‌ر ژیان و سیره‌ى ئه‌م پیاوه‌یان نووسیوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن رِێگاى ئیسلامبوونى هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ڵێن . كاتێك ساڵى 1949 شه‌هید حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا شه‌هید كرا له میسر وهه‌واڵه‌كه له سوریاء لوبناندا بڵاوبوویه‌وه . ئه‌و كاته هه‌ڵگرانى بیرى سۆشیالیزمى له سوریا‌و لوبناندا بڵاو بوو . حیزبه‌كانء لایه‌نگرانى ده‌سه‌ڵات زۆر خۆش حاڵى خۆیانیان ده‌ربرِى له‌و باره‌یه‌وه‌و ده‌یان وت له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌مان رِزگارمان بوو . ئه‌م هه‌واڵه پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى تر كاریگه‌رى كرده سه‌ر دڵء ده‌روونى مه‌روانى لاو‌و هه‌میشه ئه‌م پرسیارانه‌ى له خۆى ده‌كرد بۆچى
ئه‌م چه‌پانه زۆر خۆشحاڵ بوون به تیرۆركردنى ئیمام به‌ننا . ئه‌م پیاوه كىَیه ؟ چ كاریگه‌ریه‌كى هه‌بووه، ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیارى تر به دڵء ده‌روونى مه‌روانى لاودا گوزه‌ریان ده‌كرد تا سه‌رئه‌نجام برِیاریدا بۆ خۆى له نزیكه‌وه په‌یگیرى ئه‌و هه‌واڵه بكات و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكات . تا توانى په‌یامه‌كانى شه‌هید حه‌سان به‌ننا بخوێنێته‌وه‌و له رِێگاى نافع عه‌لوانى یه‌وه . مه‌روان وه‌ها ناسراو بوو كه زۆر هه‌وڵی داوه بانگه‌وازى ئیسلامى بگه‌یه‌نێت وزۆر پابه‌ند بووه به شه‌ریعه‌تى ئیسلامیه‌وه، ئه‌و رِۆژانه‌ى كه مه‌روان حه‌دید په‌یوه‌ندى كرد به كۆمه‌ڵه‌ى برایانه‌وه، قۆناغێكى زۆر
نارِه‌حه‌ت بوو له‌به‌رده‌م جوڵانه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا، چونكه ئه‌و رِۆژانه سه‌ره‌تاى كوده‌تاى به‌عسیه‌كان بوو له سوریادا . كار كردن له‌و رِۆژانه‌دا زۆر نهێنى بووه، مه‌روان حه‌دید له رِێگاى مزگه‌وتى نورى له شارى حه‌مماوه بانگه‌وازى ده‌كرد، مه‌روان كه‌سێك بوو كه زۆر زاهیدى دونیا بووه‌و هه‌میشه له‌گه‌لڕ ژیانى ئه‌و دونیادا بووه، زۆر ئه‌گریاو زۆر ئه‌پارِایه‌وه له خواى گه‌وره ئه‌مه‌ش بوو بووه جێگاى چاوتێبرِینى هاورِێكانى، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان نوێژى بكردایه‌و نوێژه‌كه‌ى له رِووى رِكات ء سوجده‌كانه‌وه درێژ بكردایه‌ته‌وه، ده‌یانووت ئه‌وه هاوشێوه‌ى نوێژى مه‌روانه .
مه‌روان حه‌دید له رِیزى برایاندا .
مه‌روان له رِیزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى برایاندا ده‌ستى دایه چالاكى، به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆر خۆشه‌ویست بوو له ناویانداو ئه‌ویش ئه‌وانى زۆر خۆشده‌ویست، ئه‌مانه‌ش بوونه پێشه‌نگى جیهادو خۆبه‌خشین، به‌شدارى كارى چاكه‌و به‌خشینى ده‌كرد له پاڵ په‌روه‌رده‌كردنء پێگه‌یاندندا له‌گه‌لڕ سه‌عید حه‌وا خوا له هه‌ردووكیان خۆش بێ به‌شدارى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى بۆ دكتۆر سه‌باحى كردووه .
هه‌ڵسءكه‌وتى مه‌روان حه‌یدید
مه‌روان حه‌دید به‌شێوه‌ى كرداره‌كى پشتى له دونیا هه‌ڵكردبوو به دڵء به‌سۆز له پێشه‌نگى ئه‌وانه بوو كه بۆ خوا سوڵحاو بوون، كه‌سێكى چوراشانه‌و باڵا به‌رزو رِیشێكى سورى درێژى هه‌بوو عه‌مامه‌یه‌كى سپى به‌سه‌ره‌وه بوو، جلء به‌رگى سپى بوو، كاتێك به‌ناو جاده‌و بانه‌كانى شارى حه‌ممادا ده‌رِۆیشت سڵاوى ئه‌كرد له‌و خه‌ڵكه كه ناسراو بوایه یان نا، وتاره‌كانى كاریگه‌رى زۆریان له‌سه‌ر خه‌ڵكى دروست ده‌كرد به‌هۆى زیره‌كىء لێزانىء فه‌ساحه‌تیه‌وه .
كه هه‌میشه رِاستگۆیىء خۆ رِاگرى پێوه ده‌رده‌كه‌وێت . مه‌روان حه‌دید كۆچى كرد بۆ میسر‌و له‌وێ له‌گه‌لڕ خوێندكارانء شوێنكه‌وتوانى ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) كۆبوویه‌وه به‌تایبه‌ت مامۆستا شه‌هید سه‌ید قوتب، زۆر چالاك بوو له ناوه‌ندى لاوانداو هه‌میشه رِه‌وێنه‌ره‌وه‌ى ترس بیم بوو له دڵیان‌دا . په‌روه‌رده‌ى ده‌كردن له‌سه‌ر مانا‌و ناوه‌رِۆكى سه‌ربه‌رزىء خۆرِاگرى . كه كۆمه‌ڵێكى پێگه‌یاندن كه مردنیان زۆر خۆش ده‌ویست له‌وه‌ى بژین له‌سه‌ر سه‌رشۆرى . مه‌روان ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه له وڵاتى میسر بوو یان له‌سه‌ر بانگه‌وازو خۆرِاهێنان ده‌ژیا یان له رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌دا بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ئه‌منى میسرى له‌به‌رئه‌وه‌ى كه مه‌روان حه‌دید كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه، له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ناچار هه‌فتانه ئه‌وانه‌یان دانا بوون بۆ چاودێرى كردنى ده‌گۆرِین . سه‌رده‌مى جه‌مال عه‌بدولناێر، سه‌رده‌مێكى نارِه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ر موسڵمانان، به‌هۆى ئه‌و هه‌موو زیندانى كردنء له سێداره‌دانء ئازاردانه ئه‌مانه هه‌موویان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دڵء ده‌روونى دانا بوو، بویه دژایه‌تى كردنى خۆى بۆ جه‌مال عه‌بدولناێر ده‌برِى . تاوانبارى ده‌كرد كه خیانه‌تى له‌گه‌لڕ هه‌موو ئه‌و په‌یمانء به‌ڵێنانه‌دا كه دابووى كردووه، له‌هه‌موو شوێنێكدا دژایه‌تى ده‌كرد .
مه‌روان حه‌دیدء حیزبى به‌عس
كاتێك مه‌روان له وڵاتى میسر سه‌رگه‌رمى خوێندنء بانگه‌واز بوو بۆ ئیسلام هیچ كات بێ ئاگا نه‌بووه له‌و رِوداوانه‌ى كه له وڵاته‌كه‌یدا (سوریا) رِوویان ئه‌دا . به تایبه‌ت كوده‌تا رِه‌شه‌كه‌ى 1963 به‌عسیه‌كان، ساڵى 1964 كه برِوانامه‌ى به‌كالیۆریۆسى له كشتوكاڵ به ده‌ست هێنا گه‌رِایه‌وه سوریا‌و له ماڵه‌كه‌ى خۆیىء مزگه‌وتى گه‌رِه‌كى بارودیه له شارى حه‌مما كه‌وته رِوونكردنه‌وه‌ى نیه‌تء هه‌ڵوێستى به‌عسیه‌كانء دژایه‌تى كردنیانء به ئاگا هێنانه‌وه‌ى لاوان له دژى نه‌خشه‌ء پیلانیه‌كانیان . له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ى مه‌روان حه‌دید به‌رپرسى به‌شى قوتابیانى برایان بوو، به‌شدارى كرد له‌و خۆپیشاندانه‌ى كه خو
ێندكارانى خوێندنگه‌ى عوسمانى حورانى له شارى حه‌مما له رِۆژى (7/4/1964) له دژى ده‌ستگیر كردنى ئه‌و خوێندكاره كه له‌سه‌ر ته‌خته رِه‌شه‌كه‌ى پۆله‌كه‌یان ئایه‌تێكى قورئانى نوسى بوو . ئه‌م رِووداوه‌ش بووه هۆى تێك هه‌ڵپژانێكى توند له نێوان خوێندكارانى موسڵمانء به‌عسیه‌كانداو هێزه‌كانى ئه‌منى ده‌وڵه‌ت، هاتنه ناوه‌وه‌و ئه‌و خوێندكاره‌یان ده‌ستگیر كرد پاشان دادگاییان كرد به ساڵێك زیندانىء غه‌رامه‌كردنى، له‌به‌رئه‌وه خوێندكاران رِژانه سه‌ر جاده‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى برِیارِه‌كه‌ى دادگایان ده‌كرد .
پاشان خه‌ڵكى حه‌مما، پشتگیرى خۆیانیان بۆ رِاپه‌رِینه‌كه رِاگه‌یاند، ته‌واوى كۆگا بازرگانىء دووكانه‌كانیان داخست، موسڵمانان له مزگه‌وتى سوڵتان په‌ناگیریان ئه‌نجامدا، پاشان به فه‌رمانى عه‌بدول حه‌لیم خه‌دام فه‌رمان درا به سوپا، كه‌وته تۆپ باران كردنى مزگه‌وتى سوڵتان كه نزیكه‌ى 90 كه‌س خۆیان تێدا په‌نادا دابوو كه مه‌روان حه‌دید یه‌كێك بوو له‌و په‌ناگیرانه له ئه‌نجامدا 4 له‌و موسڵمانانه شه‌هید بوون پاشان ئه‌وانى تر گیران، به سوارى تانك گوێزرانه‌وه بۆ سه‌راى حكومى كه سه‌رۆكى سوریا خۆى به‌شدارى تێدا كرد، ئه‌فسه‌رانى سوپا زۆر به خراپى له‌گه‌لڕ گیراوه‌كان جوڵانه‌وه، كات
ێك یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه به‌ناوى موقه‌ده‌م عزه‌ت قسه‌ى ناشیرینى به رِیشى مه‌روان حه‌دید ءت و رِیشى رِاكێشا، مه‌روان حه‌دید لێى هاته ده‌ستء به له‌قه له قادرمه‌كانى سه‌را خستیه خواره‌وه .
پاشان مه‌روان حه‌دید رِه‌وانه‌ى دادگاى حه‌مس كرا‌و له‌وێدا برِیارى له سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا به‌ڵام به‌هۆى هاتنه ناوه‌وه‌ى زانایانى سوریا به سه‌رۆكایه‌تى شێخ موحه‌مه‌د حامید بۆ به‌رگرى له مه‌روان حه‌دید برِیارِى له سێداره‌دانى له‌سه‌ر هه‌ڵگیراو دواتر ئازاد كرا . له دواى هاتنه سه‌ر حوكمى حافیز ئه‌سه‌د له ساڵى 1966دا جارێكى تر مه‌روان حه‌دید خرایه‌وه به‌ندینخانه له پاش نسكۆى پێنجى حوزه‌یرانى 1967 له زیندان ئازاد كراء مه‌روان حه‌دیدو ژماره‌یه‌ك له زانایانء لاوانء شوێنكه‌وته‌ى به‌شدارى جیهادى دژى زایۆنیستیان كرد ئه‌مه‌ش بووه خاڵى بنچینه‌ى دامه‌زراندنى (بێشه‌نگه‌كانى جه‌نگ) طه‌لیعه‌ى موقاتله له دژى رِژێمى سوریا، جوڵانه‌وه‌ى ئیسلام خوازى له سوریا ده‌ستى پێ كرد تا ئه‌وه بوو رِۆژى 2ى شوباتى 1982 سوپاى سوریا به‌هه‌موو جۆره چه‌كێكه له‌ئاسمانء زه‌وىیه‌وه هێرشى كرده سه‌ر شارى حه‌مما، كه بنكه‌و باره‌گاى ته‌لیعه‌ى موقاتله بوو شه‌رِ تا رِۆژى 23 شوباتى خایاند سوپاى سوریا زه‌ره‌رو زیانێكى بێ شومارى لێكه‌وت به‌ڵام به‌هۆى ناهاوسه‌نگىء گه‌مارِۆى شاره‌كه ته‌لیعه‌ى موقاتله زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى یان شه‌هید بوون یان گیرانء شارى حه‌مماش به تایبه‌ت گه‌رِه‌كه‌كانى بارودىء به‌یت عه‌روانه، وێران كران سوپاى سوریا ده‌یان كردارى جینۆسایدى له دژى خه‌ڵكى حه‌مما ئه‌نجامداو زۆرینه‌ى كه‌سایه‌تى ئایینى شارى حه‌مماى زیندانى كرد‌و نزیكه‌ى 40 مزگه‌وتى شاره‌كه‌ى ته‌قانده‌وه، كاربه‌ده‌ستانى به‌عس هه‌موو جۆره سزادانێكیان له دژى گیراوه‌كان ئه‌نجامدا .
مه‌روان حه‌دید له‌ساڵى 1973 له هه‌وڵێكى تیرۆركردن رِزگارى بوو هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆى په‌نادا تا رِۆژى 30ى حوزه‌یرانى 1975 له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریاوه دۆزرایه‌وه‌و پاش نیشاندانى به‌رگریه‌كى پاڵه‌وانانه ده‌ستگیر كرا‌و ئیتر زیندانه‌وانه‌كانى به‌عس كه‌وتنه سزادانى مه‌روان حه‌دید به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كى وه‌حشیانه كه ته‌نها ئه‌و جۆره كاره پیسانه له‌وانه ئه‌وه‌شایه‌وه . وه‌ك رِووتكردنه‌وه، ئاو كردنه ژێر زیندانیه‌كان به كاربردنى كاره‌باو پیس كردنى ئه‌و خواردنه‌ى كه بۆ زیندانیه‌كان ئه‌هات به تایبه‌ت بۆ مه‌روان حه‌دید، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌روان حه‌دید له‌و خۆراكه‌ى نه‌خوارد تا سه‌رئه‌نجام ل
اشه‌ى له 70 كیلۆییه‌وه بوویه‌وه به 30 كیلۆ . به‌م هۆیه‌وه رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا‌و دواى چه‌ند ماوه‌یه‌كى كورت له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 1976 له زیندانى مزه‌ى سه‌ربازى به پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت گه‌یشتء له گۆرِستانى باب سه‌غیر له ژێر چاودێرى هێزه‌كانى ئه‌منى ئه‌و ووڵاته‌دا به خاك سپێرا، مه‌روان حه‌دید قوتابخانه‌یه‌ك بوو له وانه‌ى ئازایه‌تىء جوامێرىء چاو نه‌ترسء بۆ خوا ژیان .
تا دوا هه‌ناسه‌ى ژیانى كۆڵى بۆ به‌عسیه‌كان نه‌دا تا سه‌رئه‌نجام به خوێنه گه‌شه‌كه‌ى ئه‌و ووتارو كردارانه‌ى ئه‌نجامیدا بوون، كردنه مێژووى كۆلڕ نه‌دان هه‌زاران رِه‌حمه‌ت له گیانى پاكى مه‌روان حه‌دیدو ته‌واوى شه‌هیدانى ئیسلام .
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟