نامەیەكــــ بۆ مامۆستا ئازادەکەی زیندانم .!
نامەیەكــــ بۆ مامۆستا ئازادەکەی زیندانم .!
09/12/2012
/ ژمارهی سهردان: 389 جاره/
رێباز عبداللە
٨/١٢/١٠١٢
مامۆستای خۆشەویست و سەر بەرزم مامۆستا کرێکار السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
مامۆستام سوێندم بەخوا ئەوە تۆی کە بیرت ئازادە چونکە نەت فرۆشتوە بە پلە و پایەی دونیا و کورسی پەرلەمان و چی و چی دی . ترس لە گیانتا نیە لەسەر قورئانەکەت هاتویتە جواب و و نەفسی خۆتت فرۆشتووە بەخوا ی گەورە لەپێناوی قورئاندا لەبەرامبەر بەهەشتدا نەک بۆ ڕازی بوونی طاغوت و بێ باوەڕان .! الحمد لله مامۆستا گیان تۆ لاشەت زیندان نیە و ئازادە .! تۆ ئێستا بەو زیندانەی کە لێی تێدەگەن و دوژمنانت دەڵین : مامۆستا زیندانە و هیچی پیناکرێت .! دەست و پیی بەسراوە ، نازانن کە نوسین و بیر و هزرت، هەرچی کەدەیکەیت لەوێ بە گەورە و زۆر لای خوای گەورە بۆت دەنوسرێت ~ ان شاء الله ~ تۆ بیر و لاشەت ئازادە و زیندان نیە چونکە لەوێ لە چوار چێوەی دیوارێکدا دانیشتویت لەپێناو چی .! لەپێناو ڕەزامەندی خوا و بە جواب هاتن لەسەر قورئان و بەرنامەکەی بەرامبەر ڕشاندنەوە و ئەو سوکایەتیەی مورتەدانی کورد ، ئەمەش نیشانەی بەرائەتی خۆتە بەرامبەر طاغوت و هەموو مورتەدانی کورد .! تۆ لەوێ لاشەو بیرت ئازادە چونکە لەچوار چێوەی دیوارێکی پڕ لەکورسی و ڕازاوەدا دانەنیشتویت و وەلاء ی خۆت دەر ببڕی بۆ طاغوتان .! و دەستکەیتە ملیان، نــــا !
مامۆستا گیان تۆ لەوێ لەسەر حوکمی خوا و بەرنامەی خوا و جێ بەجێ کردنی فەرمانی خوا ئارامت گرتووە بزانە کە زیندان نیت نا هەرگیز ئەو کەسەی ڕیبازی خوا دەگرێ و دەیەوێت سەریخات و شل گیری و لادان تێیدا نایەتە جێ ، لەهەر کوێ و لەهەر کام بەناو زینداندا بێت ، هەر ئازادە و بیر و لاشەی گەلێک ئازاد ترە لە دیموکراسی خوازان و هاوشێوەکانیان و شوێنکەوتەکانیان .! بیر و لاشەی تۆ ئازادە و زیندان نیە . چونکە بەرنامەی خوا بەو شێوەیەی کە خۆیەتی و بێ لادان لەسەری هاتویتە جواب ، لاشە و بیری تۆ ئازادە .! لاشەو بیری ئەوانە زیندانە و واخەریکە بۆگەندەکات و بۆنەکەی سەری هەموانی تاساندوە کە لە ژێر دەوڵەتی طاغوتان و مشرکاندا وردە وردە بەرەو لای ئەوان دەچن و وەختە وەک ئەوانیان لیبێت ، !!
بیر و لاشەی وان زیندانە کەوا لە چوار چێوەی چوار دیواردا نین و سەرەڕای ئەمەش ناوێرن بێنە جواب و دەنگ لەسەر کەلامی خوا و دژی مورتەدان و طاغوتان بوەستنەوە . ! ئەوە ئەوانن کە ئەو وڵاتە گەورە و فراوانانەیان لێبوەتە زیندان و لە { ئینفرادی } بچوک تر ، بەڵام ئەوە تۆ ی مامۆستا گیان کە ئەو چوار دیوارە بۆت بووە بە باغی سەربەرزی ، با هەموو دڵنیابن کە لەو ولاتانە گەورە تر و فروانترە کە کەسانێکی بەناو موسوڵمانی ،~ دیموکراسی خواز ~ و بەدەستە برا بو لەگەڵ طاغوتانی تێدایە . . . مامۆستا گیان نامەکەم بۆتۆیە ، لەبەر ئەوە نامەوێ خۆم بەو سێ مورتەدە خەریك بکەم و زیادیان لەسەر بنوسم . بەڵام ئەوەندەیان پێدەڵێم : گەر دڵخۆشبن بەوەی زەرەرێکتان لەئیسلامەکە داوە ئەوە خەیاڵتان خاوە ، چونکە ئەم ئیسلامە وەک خۆرێک وایە کە ئێوە تفی لیدەکەن نایگاتێ و بەرەو ڕووی خۆتان دەبێتەوە!
ئەگەریش لاتان وایە : کە توانیوتانە کەوا ئازارێک بەمامۆستا بگەیەنن ئەوە هەر خەیاڵتان خاوە ، چونکە باوەڕی مامۆستا وەك درەختێکی بەهێز وایە و هەرگیز با نای لەرێنێت ،ئێوەش سەر ئەنجام پە شيمان دەبنەوەو هەست بە هەڵەکانی خۆتان دەکەن کە ڕووبەڕووی چ دێنێک و چ ئومەتێک و چ پێشەوایەک بوونەتەوە .
لە کۆتایدا دەڵێم مامۆستای سەربەرز خوای گەورە بتان پارێزێت و بە بەزەی خۆی ئارامترتان کات تا زیاتر بە ئاسوودەی لە خەڵوەتەکەتاندا ملکەچی خالقی ئەرزو ئاسمانەکان بن و خۆشەویستیشتان لە دڵی ئێمەدا بەرزترو گەورەتر بێت و قورسایشتان لە سەر دڵی بێ باوەڕو ناحەزانتان قورستر بێت .
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟