بابەتی نوێ
بابەتی نوێ
نەهامەتی و کارەسات لە ژێر دەسەڵاتی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان
23/12/2012
/ ژمارهی سهردان: 135 جاره/
نەسرەدین ڕەببانی
حوکمڕانی کاربەدەستانی نیشتیمانی کوردستان نەک نەبۆتە نمونەی جوانی و ئەودیموکراسییەی کە خۆیان شانازی پێوە ئەکەن بەڵکو وامان لێهاتووە بە ناچاری بڵێین بووەتە دزێوترین و قێزەوترین دیاردەو حوکمڕانی لەسەرەتای مێژووی کوردستان و، تا ئێستا کوردستان توشی کاربەدەست و نەهامەتی وا نەهاتووە.
نامەوێت لێرەدا باسی هەموو نەهامەتی و کارەسات و هەڵسوکەوت و هەڵوێستە دزێوو قێزەونەکانی ئەو حوکمڕانیەی کوردستان بکەم، نامەویت باسی مافی ئافرەت و نەهامەتیەکانیان و لەدەستدانی سەدەها ژن و کیژ بکەم کە بوونەتە قوربانی لەسەردەمی حوکمڕانی ئەو کاربەدەستانەدا، وەهەروەها باسی مافی منداڵانی نیشتیمان کە بچوکتری پێداویستی و مافیان بۆ دابین نەکراوە، وە ناشمەوێت باسی لەدەست دان و لەناوچونی هەزاران ڕۆڵەی نیشتیمان بکەم کە بەدەستی ئەو کاربەدەستتانە و لە ژێر حوکمڕانی ئەم دەسەڵاتەدا شوێن بزر کراون و لەناوبراون تا ئەگاتە زیندانی کردنیان و بونیان بە کەمئەندام، زۆرێکيشيان هێشتا بێسەروشوێنن تا نوسینی ئەم چەند ووشەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیانەوەنییە.
ئەوەی من لێرەدا مەبەستمەو ئەمەوێت لەسەری بدوێم و باسی بکەم ئەو سەروەت و سامان و بەرهەم و نەوتەی نیشتیمانە کەس نازانی چی بەسەر دێت و چۆن بەفيڕۆدراوەو بە فیڕۆ ئەدرێت و بۆ کوێ ئەبردێت و لە چی سەرف ئەکرێت، ئەگەر بۆ خزمەتی نیشتیمان و میللەت سەرفکراوەو سەرف ئەکرێت ئەی ئەوانە کێن، فەرموون ئەو وێنانە چەند بەڵگەیەکن لەسەر ژیانی هەژاری و نەداری میللەت و هاوڵاتیانی نیشتیمانی پر لە سەروەت و سامانی کوردستان، ئەم وێنانە خۆیان ئەدوێن و پێناسەی حوکمڕانی کاربەدەستانی کوردستان ئەکەن، جگە لە سفڵەیی و بێوەفایی و دزێوی و قێزەونی چی ووشەیەکی تر هەیە پێناسەی کاربەدەستان و حوکمڕانی ئێستای کوردستان بکات.
کوا سەروەت و سامانی نیشتیمانی کوردستان، کوا بەرهەمی ئەو نەوتەی کە خەریکە قور ئەکاتە سەری میللەت و بۆ جارێکی تر خەریکن گەنج و لاوەکانی نیشتیمانی لە پێناویدا ئەکەنە قوربانی و میللەت توشی نەهامەتی زیاتر ئەکەن، لە پێناوی زیاتر بە فیرودان و بە هەدەر بردنی سامانی کوردستان، جگە لە سەروەت و سامان و ئەو بەرهەمە زۆرەی ناوخۆ زیاتر لەبیست ساڵە نەوت لە شارەکانی کوردستان دۆزراوەتەوەو بەرهەم دەهێندرێت، کەچی هەژاری و نەداری بەردەوامە و ئەوەش نمونەی هەژاری و نەداری و ژیانی سەختی پر لە نەهامەتی میللەت.
لەسەردەمی خەلافەتی عمری کوری عبدالعزیزدا، لە دوای دوو ساڵ لە لە گرتنەدەستی خەلافەت و بەرێوەبردنی خەلافەتەکەی فەقیرو هەژار نەمابوون کە زەکات وەرگرن، بە دوای فەقیرو هەژارەکاندا ئەگەڕان بۆ دۆزینەوەیان، بۆ ئەوەی زەکاتیان پێبدەن و لە بەرهەمی ووڵات و حوکمڕانی بەشیان بدەن، لەکاتێکدا لە ژێر سایەو سێبەری داد پەروەریدا هەژارەکان تێربوون بە ئاسودەیی ئەژیان خەلیفە ڕەزای خودای لێبێت فەرمانی کرد گەنم لەسەر شاخەکان بچێنن بۆ ئەوەی نەڵێن لەسەردەمی خەلافەت و لەناو خاک و حوکمڕانی ئەودا باڵندەی برسی هەن و باڵاندەکان برسیان بووە.
کەچی کاربەدەستتانی ئێستای کوردستان شەرم و حەیا دایان ناگرێت و تانە لە مێژوی حوکمڕانی گەلانی تر و حوکمڕانیە دادپەروەرەکان ئەدەن، زۆر بە داخەوە کاربەدەستانی کوردستان نیشتیمانی ئێمە نەک گەڕان بە دوای فەقیر و خزمەتی میللەت و گێرانەوەی ماف و سەروەت و سامان بۆ میللەت، بەڵکو ئەگەر پێیان بکرێت ئەو بژێوییەی کە میللەتی هەژارو نەدار بەدەستی خۆی بەرهەمی دێنێت باجی لەسەر دا ئەنێن و رێگریان لێ ئەکەن وەک کردوشیانە لە زۆر شوێن و ناوچەی کوردستان، جیا لە باسی مافی باڵندەو سروشتی نیشتیمان کە لە لای ئەوان ماف و بوونیان نییە.
هەمووشمان ئەبینین و ئەبیستین ئەوە ژیان و گوزەرانی پر نەهامەتی میللەت و هاوڵاتیانی کوردستانە زۆر بە داخەوە بۆ بێدەنگبوون و بێدەنگی ئاین پەروەر و نیشتمان پەروەران، نە خۆشەویستی و پابەندی ئاین ئەیان جوڵێنێت نە خۆشەویستی نیشتیمان، لەگەڵ ئەوەی پیرۆزترین ئەرکی ئاین و نیشتیمان پارێزگاری کردنە و قبوڵ نەکردن و بێدەنگ نەبوونە لە ئاستی زوڵم و زۆرداری و غەدری سەر میللەت و هاوڵاتیان، کەچی هەموومان بێدەنگبووین لە ئاستی ئەو بێرێزی و غەدرەی لە میللەت و هاوڵاتیانی نیشتیمانەکەمان ئەکرێت بەدەستی کار بەدەستانێک ئەگەر بە مێژوویان دا بچینەوە مێژویان پڕەو پربووە لە خیانەت و دوژمنکاری و خوێن ڕشتنی میللەت و هاوڵاتیانی ئەم نیشتیمانەی کە بە چەپ و ڕاست سەروەت و سامانەکەی ئەدزن و بە هەدەری ئەدەن و بۆ کاری تایبەت بەخۆیان بەکاری ئەهێنن، ئەوەش حاڵ و ژیان و گوزەرانی میللەت و دانیشتوانەکەیەتی.
ئەگەر سەروەت و سامانی نیشتیمانی کوردستان لەبەردەستی کاربەدەستانێکی ئەمین و راستگۆو دەست پاک و دڵسۆزدابوایە نەک تەنها فەقیری و هەژاری کۆتایی ئەهات لە کوردستان بەڵکو تەنها بە سەروەت و سامان و بەرهەمی نیشتیمان ئەتواندرا کوردستان بکرێتە ئارامترین و خۆشترین و ئاسودە ترین شوێن و جێگا لەم جیهاندا.
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟