بابەتی نوێ
بابەتی نوێ
یادی پەروەردگارت بکە بە تەواوی ئەندامانی جەستەت
28/11/2012
/ ژمارهی سهردان: 130 جاره/
ئادەم حەمەساڵح
1- یادی پەروەردگار بە چاوەکان: گریان لە ترسی خوای گەورە و سەرنجدان لە دروستکارەکانی خوای گەورە بەوەی کە خوای گەورە ڕازیە.
2- یادی پەروەردگار گوچکەکان: گوێکرتن لەم شتانەی کە خوای گەورە ڕازیە لەسەری.
3- یادی پەروەردگار بە زمان: سوپاسگوزاری (الحمد لله علی کل حال)، واتە: سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر هەموو شتێك و بە پاک ناساندنی (سبحان الله) و بە گەورە زانینی (الله اکبر) و بە تاک دانانی (لا اله الا الله) و بە باڵادەستی (لا حول و لا قوة الا بالله العلی العظیم) و بە تکاکردن بۆ لێخۆشبوون ( استغفر الله) و بە سەلاواتدان لەسەر پێغەمبەری نازدار ( صلی الله علیه و سلم(.
4- یادی پەروەردگار بە جەستە: کارکردنی بێ پەروا بە جەستە بەهەموو شتێك کە ڕەزامەندی خوای پەروەردگاری لەسەرە و بەکارنەهێنانی ئەم جەستەیە بۆ هیچ شتێك کە بێ فەرمانی خوای پەروەردگاری تێدابێت.
5- یادی پەروەردگار بە دەستەکان: بە بەخشینی خێرو خێرات و دەرهێنانی زەکات لە پارە و ماڵی پاشەکەوتمان کردوە.
6- یادی پەروەردگار بە گیان: هەمیشە ژیان بەترسەوە کە بتخاتە دۆزەخ وهاوکات بە ئومێدێکی زۆرەوە بژیت کە خوای گەورە میهرەبانەو دەتخاتە بەهەشتەوە لە پەرستنی خوای گەورە بەچەشنێک کە خوای گەورە ڕازی دەبێت.
7- یادی پەروەردگار بە دڵ: خۆبەدەستەوەدان و ئومێد و ڕازیبون بە قەزای خوای پەروەردگار و بە قەدەری خێرو شەری و پەیبردن کە ئەوەی خوای میهرەبان بۆمان هەڵدەبژرێت هەر خێرو چاکەی تێدایە دوای تێدەگەین زوو یان درەنگ.
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟