بابەتی نوێ
بابەتی نوێ
هونەری ئامۆژگاری کردن
30/11/2012
/ ژماره‌ی سه‌ردان: 122 جاره/
دیار عوسمان
دەگێرنەوە کە ئیمامی حەسەن و حوسەین بەلای پیاوێکی بەساڵاچوو دا چون کە دەستونوێژی دەگرت بەڵام بە ناتەواوی، ئیتیفاقیان کرد پێکەوە کە ئامۆژگاری بکەن و فێری بکەن چۆن دەستونوێژی بگرێت وە پێیان باش نەبوو راستەوخۆ هەڵەکانی بۆ راست بکەنەوە چوون لە تەنیشتی دانیشتن و پێیان فەرموو: ئەی مامە، سەیرکە کامەمان دەستونوێژ باشتر دەگرین ئینجا هەر یەکیان دەستونوێژیان گرت پیاوەکە دیتی کە زۆر بە چاکی دەستونوێژ هەڵدەگرن ئینجا زانی کە ئەوە بەچاکی نایگرێت، ئیتر بەم شێوەیە مامەی بەساڵاچویان فێری دەستنوێژکرد بێ ئەوەی هەستی بریندار بکەن یان دڵی گەرد بگرێت
.
ئامۆژگاری کۆڵەکەیەکە لە کۆڵەکەکانی ئیسلام، خوای گەورە دەفەرموێت: {والعصر. إن الإنسان لفي خسر. إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر} [العصر]. واتە: ( 1 ) سوێند به زه‌مانه، سوێند به‌کاتی عه‌سر. ( 2 ) به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه. ( 3 ) بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (الدين النصيحة). قالوا: لمن يا رسول الله؟ قال: (لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم) [متفق عليه]. وعن جرير بن عبد الله -رضي الله عنه- قال: بايعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم على إقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، والنصح لكل مسلم . [متفق عليه]. (ئاین دڵسۆزی و ئامۆژگارییه) وتمان: بۆ كێ؟ فه‌رمووی: (بۆ خوا ، بۆ قورئانه‌كه‌ی، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، بۆ پێشه‌وا و تێكڕای موسڵمانانیش) متفق علیه. لە جەریری کوڕی عەبدوڵا (ڕەزای خوای لێ بێت)(جریر) کە فەرمویەتی: په‌یمانم دا به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌ر ئه‌وه كه نوێژبكه‌م ، زه‌كات بده‌م، ئامۆژگاری هه‌موو موسڵمانێكیش بكه‌م كه‌دڵسۆزی هه‌بێت بۆیان.
ئادابی ئامۆژگارکەر:
دڵسۆزی: نابێت ئامۆژگارکەر هەوڵبدات زیرەکاتی خۆی دەربخات، یان کەسی ئامۆژگارکراو بشکێنتەوە و ئابروی ببات بەڵکو مەبەستی لە ئامۆژگارییەکەی چاکردنەوەی بێت و لەبەر خاتری خوای گەورە بێت تەنها.
دانایی و ئامۆژگاری جوان و بەجێ و بە نەرمی: وشەی جوان کلیلی دڵانە، خوای گەورە دەفەرموێت: {ادع إلى سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتي هي أحسن} [_النحل: 125]. واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه
نابێت لە ئامۆژگاری بێدەنگ بیت: مرۆڤی موسڵمان دەزانی کە ئامۆژگاریکردنی بۆ برای موسڵمانی ئەرك و مافی سەر شانیەتی، ئیماندار ئاوینەی برای موسڵمانانیەتی ئامۆژگاری دەکات و عەیب و عاری پێبڵێت و نابێت بێدەنگ بیت لێی.
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) فەرمویەتی: (حق المسلم على المسلم ست).قيل: ما هن يا رسول الله؟ قال: (إذا لقيتَه فسلِّم عليه، وإذا دعاك فأجبْه، وإذا استنصحك فانصحْ له، وإذا عطس فحمد فشمِّته، وإذا مرض فَعُدْه (فزُرْه) وإذا مات فاتبعه (أي سِرْ في جنازته) [مسلم]
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) فەرمویەتی: (موسڵمان شه‌ش مافی له‌سه‌ر موسڵمان هه‌یه).
وترا: ئه‌وانه كامانه‌ن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: [1-كه گه‌یشتی پێی سه‌لامی لێبكه، 2-كه ده‌عوه‌تی كردیت بچۆ به‌ده‌میه‌وه، 3-كه داوای ئامۆژگاری لێ‌كردیت ئامۆژگاری بكه، 4-كه پژمی و سوپاسی خوای كرد، بڵێ: خوا ڕه‌حمت پێ بكات، 5-ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ری لێبده،6- كه مرد شوێن جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌وه).
دەبێت بە پەنهانی ئامۆژگاری بکەیت: مرۆڤی موسڵمان ئامۆژگارکراو ناشکێنێت وهەستی بریندار ناکات. وتراوە: ئامۆژگاری لەناو خەڵکدا ئابروبردنە.
چەند جوانە ئەو دێرە شیعرانە ئیمامی شافعی دەڵێت:
تَغَمَّدَني بنُصْحِــكَ فــي انفـــِرادِي *** وجَنِّبْنِــي النصيحــةَ فِــي الجَمَاعةْ
فـإنَّ النُّصْــحَ بَيـْـن النــاسِ نـــوعٌ *** مــن التـَّوْبيخ لا أَرْضَى اســتِمَـاعَه
واتە:
دام پۆشەبە بەزەیی ئامۆژگاریەکانت لەو کاتەی بەتەنیام* وئامۆژگاریم مەکە لەناوکۆمەڵدا
چونکە ئامۆژگاری لە ناو خەڵك جۆرێکە *** لە گڵیەیکردن کە رازینیم گوێم لێبێت
سەروەرمان (صلی الله علیه و سلم) ئەگەر بیوستبایە ئامۆژگاری یەك لە ئامادەبوان بکات دەیفەرموو: ئەمە چیانە ئەم قەومە وا دەکەن، ئەوە چیانە خەڵکانێك وا دەکەن، وتراوە: ئامۆژگاری قورسە مەیکەن ، مەیکەنە دەمەقاڵە،ڕاستیش تاڵە بۆیە پشتبگرن بە ڕونکردنەوەی سوك و جوان.
ئەمانەت لە ئامۆژگاریکردندا: نابێت ئامۆژگاریکراو فریوبدرێت یان بە ئاسانی وەریگریت، بەڵکو هەوڵ بدات و مێشکی بەکاربهێنیت پێش ئەوەی ئامۆژگاری بکات و دەبێت خراپەکاریەکان و عەیب و عاری بە ئەمانەت و نهێنی ڕوونبکاتەوە.
ئادابی ئامۆژگارکراو: ئامۆژگاری بە سینەیەکی فراوان وەربگیرێت بێ ئەوەی دڵتەنگ بێت یان دڵ توند بێت یان لوتبەرز بێت، وتراوە: ئامۆژگاری وەرگراوە بە هەموو شێوەکانی و جێ بەجێی بکە لە خۆتدا بە جوانترین شێوە.
پەیوەست نەبون لەسەر باتڵ: چونکە داننان بە ڕاستی ڕێز‌و به‌هرەو گه‌وره‌یه و پەیوەستبون بە بەتاڵ خراپەیە و بێڕێزیە. مرۆڤی موسڵمان دەبێت هۆشدار بێت کە نەبێتە یەکێك لەوانەی خوای پەروەردگار لەسەریانی فەرمووە: {وإذا قيل له اتق الله أخذته العزة بالإثم فحسبه جهنم ولبئس المهاد} [_البقرة: 206]. واتە: خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات
وەرگرتنی ئامۆژگاری لە موسڵمانی عاقل: چونکە سودی پێدەگەیەنێت بە عەقل و دانایی، مرۆڤی موسڵمان دەبێت خۆی لادات لە وەرگرتنی ئامۆژگاری مرۆڤی نەزان و فاسق چونکە زیانی پێ دەبەخشێت کە حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت. روي أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (من أراد أمرًا فشاور فيه امرءًا مسلمًا، وَفَّقَهُ الله لأرشد أموره) [الطبراني] لە پیغەمبەری نازدار دەگێرنەوە کە فەرمویەتی: هەر کەسێکتان ویستی کارێك ئەنجام بدات و موشاوەرەی کەسێكی موسڵمانی کرد تیایدا، خوای گەورە کارئاسانی بۆدەکات و سەرفرازی دەکات.
سوپاسکردنی ئامۆژگاریکار: دەبێت ئامۆژگاریکراو سوپاسی ئەو کەسە بکات کە ئامۆژگاری دەکات چونکە ئەوەی سوپاسی خەڵك نەکات سوپاسی خوای پەروەردگاریش ناکات.
افراد عادی و جماعتها پاسخ دهند:به خطر انداختن آبرو، ناموس ، خون ومال مسلمانان براي چیه؟