Normal 0 false false false EN-US X-NONE FA

/* Style Definitions */ table.MsoNormalTable {mso-style-name:"Table Normal"; mso-tstyle-rowband-size:0; mso-tstyle-colband-size:0; mso-style-noshow:yes; mso-style-priority:99; mso-style-qformat:yes; mso-style-parent:""; mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt; mso-para-margin-top:0cm; mso-para-margin-right:0cm; mso-para-margin-bottom:10.0pt; mso-para-margin-left:0cm; line-height:115%; mso-pagination:widow-orphan; font-size:11.0pt; font-family:"Calibri","sans-serif"; mso-ascii-font-family:Calibri; mso-ascii-theme-font:minor-latin; mso-hansi-font-family:Calibri; mso-hansi-theme-font:minor-latin;}

سيكولاره كاني كوردستان چييان بو كورد  به جي هيشتووه ؟ ئایا گه وجه کانی گه لي كورد  جيگاي " عذر بجهل " يان بو ماوه ؟ 

 

ئاماده کردنی : هیوا مه ریوانی

 

سيكولاره كان  هەر كات بواریان هەبوو ژەهری خۆیان دەڕژن....

 

سيكولاره كان ئەو گروپە گومڕاو گومڕاكەرەن كە زۆر جار بە دەرخستنی نیفاق خەڵكی عەوام هەڵدەخەڵێت پێیان و بە موسڵمانیان دەزانێت..بێ‌ ئاگا لەوەی ڕێبازێكی كوفری صەریحەو ناوو ناوەرۆكی دژایەتی كردنی دینە..
لەم ماوەیەی دواییدا حیزبە سيكولاره كانی كوردستان بە كەناڵە بۆگەنەكانیانەوە تێكڕا كەوتنە تۆمەت دروست كردن بۆ ئیسلام و موسڵمانان و موجاهیدانی سەرڕاستی ئەم دینە..

ئەوانەی ماڵ و سامان و خۆشی دونیایان بەجێ‌ هێشت و لە ڕێگای خوادا هیجرەتیان كرد بەرەو وڵاتی شام تا بەشدار بن لە بەرگری كردن لە دین و خوێن و ناموسی ئەو میللەتە..

ئەمجارەش وەك پیشەی هەمیشەیییان بۆ گیل كردنی خەڵكی سادەو عەوام كەوتنە تۆمەت و درۆو هەڵبەستنی هەواڵی بێ‌ بنەما..وەك دەركردنی فەتوای كوشتنی ژن و منداڵی كورد لە لایەن ئیسلامییەكان و جەبهەی نوصرە!!....بۆ ئەمەش چەندان وێنەو ڤیدیۆی ساختەو دروست كراویان خستە ڕوو كە سوپاس بۆ خوای گەورە هەر زوو بانگخوازان ڕووی درۆكانیانیان هەڵماڵی...

هەر بەمەشەوە نەوەستاون و كەوتونەتە وەڕین بە شەعائیرە بەرزەكانی ئەم دینە, قسە ووتن بە پیاوچاكانی موجاهیدی مێژووی پڕ سەروەری...

ئەوەی سەیرە لەم جەنگە گەورەیەیاندا بۆ سەر ئیسلام و موسڵمانان بزووتنەوە گومرابوه به ناو ئیسلامییەكانی كوردستانیشیان لەگەڵدایەو بە كۆڕو كۆبونەوەی تەصریحات بەشدارن....

 

 

ببینه‌و بزانه‌ ئه‌م سيكولاريستانه ‌ له‌ سه‌رده‌می حوكمیاندا چییان كردووه‌

 

 

ته‌نها به‌ ووتنی (سيكولاريسم ) ئه‌گه‌ر له‌ ماناكه‌ی تێ‌ بگه‌ین و شنه‌ بای گۆڕانكاری نه‌یگۆڕیبین تێ‌ ده‌گه‌ین كه‌ كاری ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌ن بریتییه‌ له‌ : جیا كردنه‌وه‌ی دین له‌ ژین.. عیباده‌ت له‌ به‌رێوه‌بردنی خه‌ڵك... شه‌رع له‌ خه‌ڵك....مراندنی ڕه‌وشت و هه‌ڵته‌كاندنی شه‌رم.. سه‌ربڕینی دۆستانی خوا... له‌باربردنی هه‌ر نه‌ونه‌مامێكی ئه‌م دینه.

 

بۆیه‌ هیچ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ نییه‌ كه‌ ده‌بینین به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ سه‌رده‌می ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نیاندا بریتی:

له‌ به‌پاكردنی چه‌ندان خولی شه‌ڕی براكوژی... بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ئینجا ئیداری... خۆیان پڕو خه‌ڵكی قڕ... لووش دانی داهاتی میلله‌تێك.... گه‌رم كردنی باڕو تیاترۆخانه‌كان و سه‌رقاڵی خۆیان و پێڕه‌كانیان به‌ شه‌وه‌ سووره‌كانه‌وه‌... په‌یدابوونی چه‌ندان نموونه‌ی قێزه‌ون له‌ دیاره‌و تاوانی دزی, پیاوكوژی, منداڵ ڕفاندن, سێكسی, بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندان كلیپی كوردی سێكسی, به‌ ئاسایی نیشاندنی گۆرانی پڕ له‌ ئافره‌تانی ڕووت و لاشه‌فرۆشی ئه‌وروپاو ناوخۆ بۆ خوشك و دایكانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ به‌ ته‌سكه‌ره‌ موسڵمانه‌, هێنانی چه‌ندان ئافره‌تی سۆزانی فلیپینی و ئه‌نده‌نووسی و ئه‌وروپی, دروست بوونی چه‌ندان باندی له‌شفرۆشی نێرو مێ‌, بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی بێ‌ شووماری مادده‌ سڕكه‌رو بێ‌هۆشكه‌ره‌كان, بێ‌ خزمه‌تگوزاری, زۆربوونی نه‌خۆشی ده‌روونیو شێتی, كوشتنی پیاوچاكان و رزگار كردن و ده‌ركردنی پیاوكوژان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ قه‌تڵوعامی میلله‌تێك سووره‌, ده‌ركردنی ووتاربێژان و زانایانی راستبێژی سه‌ر مینبه‌ر, نۆكه‌رایه‌تی بێ‌ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌مریكاو ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی دژه‌ ئیسلامدا بێت,زۆرو زۆرو زۆری تریش ..... به‌ڵام ئه‌وانی تر جێ‌ ده‌هێڵم خۆتان بیبینن!!!

 

 

چییان لەم میللەتە كرد.....

 

 

خوای گەورە دەفەرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) (19)النور

هەركاتێك چاوێك بە ڕابووردووی ئەم میللەتەدا دەگێڕین و بەراوردێكی دەكەین لەگەڵ ئێستایدا..بەڕوونی و ئاشكرایی بەرهەمی هەوڵی شەوو ڕۆژی زیاد لە بیست ساڵی حوكمی ڕێكخراوو پارتە سيكولاره دوژمن بە دین و ڕەوشتەكانی كوردستان دەبینین, كە دوای ئەوەی قوسوریان نەكرد لە بە كوشتدانی رۆڵەی ئەم میللەتە لە پێناو سەقامگیر كردنی خۆیان, دەستیاندایە لایەنی ڕاگەیاندن و جەنگی فیكرو سەرقاڵ كردنی خەڵكی موسڵمان بە دونیاو مادەو ئافرەت و ڕابواردنەوە, گومانی تێدا نییە ئەم كارەش پیلانی گەورە ئاغاكانیانە لە سەهیۆنیەتی جیهانیو جێبەجێ‌ كردنی پرۆتۆكۆلاتە ترسناكەكانیانە.

 زۆربەی پارەو سامانی دزراوی ئەم میللەتە دەخرێتە خزمەتی زیاد لە (26) كەناڵی ئاسمانیو دەیان كەناڵی ناوخۆییو سەدان گۆڤارو رۆژنامەو سایتی ئینتەرنێتی خەڵك بەرەو دۆزەخ بەرەوە كە بێ‌ پەردە ملی كۆمەڵگا بەو زەلكاوی بێ‌ ئەخلاقی بەكێش دەكات, بە ئاشكراو نهێنی لە هەوڵی ناشیرین كردنی ڕەوشتە بەرزەكانی ئیسلامدان تا وای لێ‌ هات بە بێ‌ پەردە عەمەلییەی زینایان لە كەناڵەكانیانەوە پەخش كردوو هیچ كەس و پارتێكی خۆ بە نوێنەری ئیسلامزانیش نوتقی لێ‌ نەهات, بە هۆی سەختی ئەم هێرش و جەنگەوە زۆر موسڵمان و بگرە كەسانی ناو بزوتنەوە ئیسلامییەكانیش بە نەزانی بێت یان زۆرزانی بوونەتە كاوێژكەرەوەی فیكرە گەنیوو پڕ مەبەستەكانیان هەر لە ووروژاندنی مەسەلەی خەتەنەی ئافرەتان و باوك سالاری و ئازادی ڕەهای ئافرەت و نەهێشتنی كوشتن لە ژێرناوی شەرەفو و دیموكراتیەت و ...هتد

زیادبوونی بەرچاوی دیاردەی لەش فرۆشی و باندی تلیاك و دزیو خراپەكاریو كردنەوەی چەندان هۆڵی بالیەو سەماو دیسكۆی پڕ لەتاوان, هێنانی ئافرەتانی ئاسیاو ئەوروپی بە ناوی ئیش و خزمەتكاری و كردنەوەی هۆڵی مەساج و شێلان, كە ئەگەر لە بەر خاتری لایەنی شەرعی نەبیوایە بە دەیان لینكی دۆكیۆمینیم دادەنا بۆ سەلماندنی ئەو راستیانەی سەرەوە كە مرۆڤ ڕشانەوەی دێت لە كاتی بینینیاندا, دەعوەت كردنی گروپی گۆرانیو رەقس و بەناوهونەرمەندە دوژمن بە دین و رەوشتەكانی ووڵاتانی ترو سەرفكردنی سەدان ملیۆن دینارو دۆلار لەم ڕێگەیەدا هۆكارو حیكمەتی ئەبێ‌ چی بێت؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە گەنجانی ئەم ووڵاتە بێ‌ شوان و دەمڕاستە لەبەر قورسی بژێویو كەم دەرامەتی توانای دروستكردنی خێزان و هاوسەرگیریان نییە.

لە بەرامبەریشدا بێ‌ دەنگ و بێ‌ هەڵوێستی موسڵمانان و بگرە ئولفەت پێوەگرتن بە هەموو ئەم هێرشە گەورەیەوە كە ڕۆژ نییە نێچیری تر نەكاتە سووتی ئەم پیلانانە وای كردووە ئەوان زیاتر هەوڵ بدەن و بەو كەمە ڕازی نەبن, بێ‌ هەڵوێستی لەم مونكەرە هەرە گەورەیەو لە بیركردنی و خۆسەرقاڵكردن بە لایەنی جوزئییەوە وەك تاوانێكی گەورەیە دەرئەنجامەشی بە كاڵ بوونەوەی ڕەسەنایەتی لایەنە ئیسلامییەكان كۆتایی دێت و بونیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە, وەك بەڵگەشە لەسەر ئەوەی چەندێك دوورن لەو فیهی واقیعەی خەڵكی تری بە بێ‌ئاگا لەبارەیەوە پێ‌ تاوانبار دەكەن.

ئەوان وەك بێهەڵوێست و كەڕن لە ووتنی حەق. رۆژ بەرۆژ بەرەو دواوە دێنەوەو ئەو سنوورە قەدەغانەی شەرع دەبەزێنن كە تادوێنی مانشێتی ووتارو موحازەرەكانیان بوو لە مەسەلەی تێكەڵاوی حەرام و گۆرانیو دڵداریو كرداری جاهیلیەت.. بۆ ئەمەش تەماشایەكی ئاهەنگی دامەزراندنی حیزبەكانیان بكەیت ئارەقەی شەرمەزاری دەچۆڕێنیت! كە چۆن ئەو هەموو مەلاو زانایانەیان بێ‌ دەنگ و ئیقراركەری ئەو تاوانەن!! سەیری حەلقە دۆبلاژكراوە ئیرانییەكانیان بكەیت غەیری بانگەشە بۆ خەڵوەت و حەزحەزێنەی حەرامی نێوان گەنجەكان و شیرین كردنی دڵداری هەدەفی تر نابینیت بیپێكێت. بەڵێ‌ ئەمەیە واقیعی ئێمە.

بەڵام وەك موسڵمان ئەبێت ئەو حەقیقەتە نەگۆڕو بێ‌ گومانە بزانین كە ئەوانەی پیلانی بێ‌ دین و بێ‌ ڕەوشتكردنی میللەت دادەڕژن..ئەوانەی لەهەوڵی ئەوەدان كۆمەڵگا بەرەو خراپەكاریو نەفامێتی بەرنەوە...ئەوانەی ئەیانەوێت ئێرەش بەدەردی ئەوروپای داڕماو لە قییەم و نقوم بوو لە ناو فەسادو گرفتار بەدەست نەخۆشییە ترسناكەكان بەرن..ئەوە سەرەنجامی دونیاو قیامەتیان رووڕەشیو خەجاَڵەتییە.

 

 

 

جا من مه‌به‌ستم ته‌نها له‌م ووته‌یه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

ئایا میلله‌تێك دوای بینینی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ به‌ده‌ست سيكولاريسمي  كوردییه‌وه‌: چی به‌هانه‌و عوزرێكی ماوه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی تر هه واداريان بن و ده‌نگیان باته‌وه‌و هه‌ڵیانبژێرێته‌وه‌و بیانكاته‌وه‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆیه‌وه‌؟؟؟؟ ئایا ئه‌گه‌ر وای كرد موسته‌حه‌قی هه‌موو ئه‌مانه‌و خراپتریش نییه‌؟؟؟